لیژنەی باڵای فەتوا لەهەرێمی کوردستان فەتوای حەرامی مامەڵەکردنی بەدراوی گریمانەیی (وەن کۆین- OneCoin)وە ڕاگەیاند.
ئاوێنه: بهپێی نوسراوێكی لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان كه لهلایهن پرۆفیسۆر د. خالید محهمهد ساڵح، مامۆستای زانكۆوه بڵاوكراوهتهوه، لیژنهكه فەتوای حەرامیی مامەڵەکردنی بەدراوی گریمانەیی (وەن کۆین- OneCoin)وە داوه.
د. خالید محهمهد ساڵح دهڵێت، “پاش ئەوەنی بەندە بەنوسراوێک داوای ڕاوبۆچونی بەڕێزیانم کردبو دەربارەی حوکمی شەرعی مامەڵەکردن بەدراوی (وەن کۆین- OneCoin)وە، بەسوپاسەوە بەڕێزیان پاش لێکۆڵینەوەو بەدواداچونێکی وردو زانستیانە، فەتوای حەرامی مامەڵەکردنیان بەدراوی ناوبراوەوە دەرکرد”.
وەنکۆینو بتکۆین، دراوێكی ئەلیكترۆنین، لەرێگەی ئۆنلاینەوە مامەڵەیان پێوەدەكرێت، لەمامەڵەکەدا دراوی نەختینە بەكارنایەت
0 comments:
Post a Comment