جۆرەکانی کڕیار (کەستمەر)
هەرگیز لە بزنسەکەت سەرکەوتو نابیت هەتا کڕیارەکانت (کەستمەر) پۆلێن نەکەیت بەپێی دو جیاکەرەوەی زۆر سەرەکی و، پاشانیش لەسەر بنەمای ئەو دو جیاکەرەوەیە بیانکەیت بە چەند گروپێکی جیاوازو، دواجاریش هەر گروپەو پێویستە بە ستراتیژی تایبەت مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.

دوو جیاکەرەوە سەرەکیەکە:
١- ڕێژەی قازانج کردن لە کڕیار (Profitability)
٢- ڕێژەی بەردەوامیی یاخود مانەوەیان وەک کڕیار ، یاخود دڵسۆزیی بۆ بەرهەمەکانت (Longevity & Loyalty)

جا ئەگەر ئەم دو جیاکەرەوەیە لە تەنیشت یەکەوە دابنێین چوار گروپی سەرەکی لە کڕیارمان بۆ دروست دەبێت، ئەوانیش:
١- کڕیاری قازانج زۆر/ کورت مەودا -
واتە بەردەوام نابن لە کڕین لای تۆ بۆ ماوەیەکی درێژ، بەڵام کە بەرهەمەکانت دەکڕن قازانجێکی زۆریان لێدەکەیت، ئەمانە لە زمانی بزنسدا پێیان دەوترێت پەپولەکان (Butterflies) 🙂

٢- کڕیاری قازانج زۆر/ دور مەودا -
واتە بە بەردەوامیی و زۆربەی کات موشتەری تۆن و قازانجێکی باشیش دەکەیت کاتێک شتیان پێ دەفرۆشیت. ئەمانە پێیان دەوترێت هاوڕێ راستەقینەکان (True Friends)

٣- کڕیاری قازانج کەم/ کورت مەودا -
واتە زۆر بەکەمیی لەگەڵت دەمێننەوە وەک کڕیارو کە شتیش دەکڕن قازانجەکەیان زۆر کەمە. ئەمانە بە ئینگلیزی پێیان دەوترێت غەریبەکان، یاخود نەناسراوەکان (Strangers)

٤- کڕیاری قازانج کەم/ درێژ مەودا -
ئەمانە بۆ ماوەیەکی درێژ دەمێننەوە لەگەڵت و لۆیاڵن، بەڵام کە شت دەکڕن قازانجێکی زۆر کەمیان لێ دەکەیت. ئەمانە لە بزنسدا پێیان دەوترێت (Barncales) کە بەڕاستی نەمزانی بە کوردی چی پێ دەوترێت، بەڵام بارنێکڵس تەقریبەن بریتیە لە زیندەورێکی بچوکی بێسود کە بە ژمارەیەکی ئێجگار زۆر دەلکێن بە بەردی ناو زەریاکان، یاخود بنی کەشتیەکان، یاخود هەندێجار دەلکێن بە مل و شانی گیانەوەرانی ترەوە کە لێکردنەوەو پاککردنەوەیان کارێکی ئیزعاجە. دەتوانین بە کوردیەکەی بڵێن (گەنە) ئەو گەنەیەی دەلكێت بە گوانی ئاژەڵەوەو بەهیچ لێی نابێتەوەو هیچ سودێکیشی نیە.

ئاراس عومەر
0 comments:
Post a Comment