• نوێترین بابەت

    Apr 14, 2018

    چاوپێکەوتن، مقابلە


    چاوپێکەوتن، مقابلە (Job Interview)

    لە ئێستا ڕەنگە یەکێک لەو کارانە سیڤی.ەکەت یاخود پێشنیاری خزمو ناسراوەکانیان قبوڵ کردبیت و داوای چاوپێکەوتنت لێبکەن.

    هەمو کارێکی تازە (گەر بۆ خاوەنکارێک ئیش بکەیت) پێویسیتی بەچاوپێکەوتنە، هەندێجار ئەم چاوپێکەوتنانە زۆر رەسمی نین و جێگای ئیشکردنەکە زۆر شوێنێکی دیارو سستماتیک نیە، هەندێجاریش بە پێچەوانەوە شوێنی چاوپێکەوتنەکە جێگایەکی تەواو دیارو سستماتیکە. لە هەردو حاڵەتەکەدا زۆر زۆر گرنگە تۆ چاوپێکەوتنەکە بە جدی وەربگریت و ڕەچاوی هەندێ خاڵی گرنگ بکەیت.
    ئامانج لە چاوپێکەوتن:
    پێش هەمو شتێک زۆر گرنگە بزانیت کە ئامانج لە چاوپێکەوتن دو خاڵی زۆر گرنگە:

    یەکەم/ خاوەنکار ئەیەوێت بەرچاوڕونیەکی زۆر باشی هەبێت لەسەر کەسایەتی تۆ، چونکە ئەوەی لە سیڤیەکەتدا نوسراوە تەنها باسی لایەنە میهەنیەکانەو هیچ لەسەر کەسایەتیت نازانێت. ئایا کەسایەتیەکی چۆنت هەیە؟ ئایا ئارام و لەسەرخۆو ڕێکخراویت، یان هەڵەشەو ناڕێکخراو جرپنیت؟ متمانەت بەخۆتە یان نا؟ بەجوانی و ئیثیکاڵیانە گفتوگۆ دەکەیت یان نا؟ پاکوخاوێنو مورەتەبیت یان نا؟ ئەمانەو چەندەها شتی تر کە پەیوەندی بە کەسایەتیتەوە هەیە.

    دووەم/ ڕاستە لە سیڤیەکەتدا زۆربەی ئەو لێهاتویانەت باسکردوە کە دەیزانیت، بەڵام ئەو دەیەوێت دڵنیابێت لەوەی کە ئایا بەو شێوەیەیە کە تۆ باستکردوە یان نا، ئەگەر تەنانەت واشبێت، ئەیەوێت دڵنیا بێت لەوەی کە ئایا تواناو لێهاتویەکانت بەباشترین شێوە سود بەو دەگەیەنن یان نا.
    چۆن بین لە چاوپێکەوتن؟
    ١/ ئامادەبون:
    هەرگیز دوا مەکەوە لەو کاتەی بۆت دیاریکراوەو بگرە زۆر گرنگە پێش ١٥ خولەک لە جێگاکە ئامادەبیت. چونکە ئەم خاڵە هەم اهتمامی تۆ بۆ کارەکە دەردەخات، هەم پیشانیشی دەدات کە کەسێکی مەزبوت و ڕێکخراویت (Punctality)
    ٢/ جلوبەرگ
    زۆر گرنگە ئاگات لە درێس کۆدو شێوازی جل لەبەرکردن بێت. دڵنیابە ئەگەر زۆر بەتواناش بیت، جوتێک نەعل و تیشێرتێک زەمانەتی رەفزکردنت دەکات.
    هەوڵبە هەتا دەتوانی رەسمی بە، بەڵام مبالغە مەکە. هەرگیز جلی ئێجگار تەسک، ئێجگار ڕوت لەبەر مەکە. جیویڵەری و خشلی زۆر بەکارمەهێنە. بە جلی زۆر سادەو سەرپێی (Casual) وەک تیشێرت و جینزێک و جوتێ کالەوە مەڕۆ. با بۆنت ناخۆش نەبێت، بەڵام ئەوەندەش بۆن مەیە لە خۆت ژورەکە کاس بکەیت. هیچ جۆرە کڵاوێک لەسەر مەکە، جلێک لەبەرمەکە کاری گرافیک و نوسراوی زۆر لەسەر بێت.
    لەبەرکردنی قاتێکی پاکوخاوێنی ئوتوکراو لەگەڵ جوتێک قۆنەرەی ئاسایی ڕەنگە بۆ هەردو ڕەگەز زۆر گونجاو بێت. ئەکرێت پانتۆڵ (نەک کاوبۆ "جینز") لەبەرکەیت لەگەڵ کراسێک (نەک تیشێرت) بە مەرجێک بیخەیتە ناو پانتۆڵەکەوەو قۆنەرە لەپێ بکەیت نەک شتی تر. خۆت بەدور بگرە لە عەلاماتی سەیرو ناعادەتی (ئەنیوژوەل) بە کەڵچەری شوێنی کارکردنەکە، وەک قژو ڕیشی ئێجگار زۆر. ئاگاداربە، یەکەم ئیمپرێشن و انطباعی خاوەنکار بۆ تۆ زۆر زۆر گرنگە.
    ٣/ زانیاری دەربارەی شوێنی کارەکە
    هەمیشە هەوڵبە شتێکی زۆر دەربارەی ئەو شوێنی کارە بزانیت کە چاوپێکەوتنت لەگەڵ دەکەن. پێش ئەوەی بڕۆیت بۆ چاوپێکەوتن هەوڵبە وێبسایتی ئەو جێگایە بکەرەوەو بەباشی بەناویدا بگەڕێ و لێیان تێبگە. ئەگەر وێبسایتیان نەبو هەوڵبە لە ڕێگەی سۆشیەڵ میدیاو پەیوەندی تایبەتەوە زانیاریت دەستبکەوێت. چونکە کاتێک خاوەنکار دەبینێت کە زانیاریت هەیە دەربارەی ئەوان زۆری پێخۆشەو انطباعێکی تر وەردەگرێت.
    ٤/ دەستکردن بە گفتوگۆ، شێوازی گفتوگۆ
    هەرگیز تۆ لە سەرەتاوە دەست پێمەکە، هەوڵبە ئەو دەستپێبکات یاخود پرسیارێک لێبکات ئنجا دەست بکە بە قسەکردن. هەوڵبە زۆر کورت و پوخت قسە بکەیت. تەنها ئەوکاتە تفاصیل باس بکە کە هەست دەکەیت زۆر زۆر گرنگە. هەرگیز بە خراپ قسە لەسەر خاوەنکارەکانی پێشو مەکە. لەکاتێکدا ئەو قسە دەکات قسەی پێ مەبڕەو چاوەڕێ بکە تا فرسەتت دەداتێ. زۆر گرنگە بە تۆنێکی هادئ و دەموچاوێکی ڕوخۆش (زەردەخەنە)وە دەربکەویت. هەوڵبە زۆر بەباشی گوێبگریت و زۆر بە ڕونیش قسە بکەیت (پێچ و پەنا بەکارمەهێنە). ئەمە وەك شێوازی قسەکردن.
    وەک شێوازی زانیاریش: هەوڵبە لەڕێگەی قسەکانتەوە دەریخەیت کە زانیاریت سەبارەت بە بوارەکەی خۆت هەیەو کەسێکی ئاسایی نیت. تا دەتوانی دێڕو زانیاری دروستی سەرنجڕاکێش (بەڵام مبالغە نا) بۆ پاڵپشتی قسەکانت بەکاربهێنەو با هیچ نەبێت هەست بە جیاوازیەک بکەن.
    ٥/ ئەو پرسیارانەی کە هەرگیز نابێت بیکەیت:
    آ- (معاشەکەم چەند دەبێت؟) پرسیارکردن لە معاش ناشرینترین پرسیارە، خۆتی لێ بەدوربگرە. ئەگەر خۆی باسیکرد ئەوە باشە، ئەگەر باسی نەکرد هەوڵبە بە ڕێگەیەکی تر ئەوە بزانیت، وەک ئەو کاتەی پۆستەکەیان داناوە ڕەنگە باسی موچەکەشیان کردبێت، یان لەڕێگەی کەسێکەوە کە لە هەمان پۆزشن کاردەکات ڕەنگە بیزانیت. بۆیە هەرگیز ئەو پرسیارە لە رۆژی چاوپێکەوتن مەکە.
    ب- (کەی پێمەڵێن وەرگیراوم یان نا؟ کەی بڕیار ئەیەن؟!! زۆری پێ ئەچێت تا جوابم لێ ئەگێڕنەوە؟) ئەم پرسیارانە هیچ باش نین. ئەتوانیت لەجیاتی ئەوە بەڕێگەیەکی تر (ئەگەر ویستت) پرسیار بکەیت، وەک ئەوەی (ئایا ئێوە هەر یەک جار مقابلەی کەسێک دەکەن بۆ وەرگرتن یان چەند سێشن (جلسە)یەک دەخایەنێت تا بڕیار دەدەن) ئەگەر وتی نەخێر هەر یەک ڕاوندەو زیاتر نیە، ئیتر خۆت تێدەگەیت کە چەندی پێ دەچێت و ئەگەر وتی ڕەنگە جارێکی تریش پێویست بکات بتبینین هەر شتێک تێدەگەیت.
    ج- (ئێوە کۆمپانیاکەتان چی شتێک دەکات؟!) یان پرسیار لە تفاصیلی ئیشێکی کۆمپانیاکەیان بکەیت. ئەمە زۆر عەیبە، چونکە وەک وتم پێشتر تۆ ئەبێ هەموشتێک دەربارەی ئەو جێگایە بزانیت کە بۆی دەچیت.
    د- (پرۆسەی معاش زیادکردن لای ئێوە چۆنە؟) (پرۆسەی بەرزکردنەوەی پلە چۆنە؟) لەگەڵ کۆمەڵێکی پرسیاری تر کە ناکرێت هەمویان ڕیز بکەین وەک باسکردنی کەسانی و کۆمپانیای ترو خاوەنکارەکانی پێشوت.
    هەوڵبە تا دەکرێت لە ڕوی جلوبەرگ و شێوازی قسەکردن و مەوعیدو دەرکەوتنەوە مەزبوت بیت و لە ئاستی پێویستدا بیت. لەژێر ناوی سادەییدا خۆت تەواو بێ اهتمام دەرمەخەو لەژێر ناوی جیاتیشدا مبالغە مەکە. هەتا بتوانیت مورەتەب بیت بۆ خۆت باشترە. هەتا دەتوانیت پرسیار لە ئەرکەکانت بکەیت باشترە تا مافەکانت، چونکە خاوەنکاری باش خۆی هەردوکیانت دەخاتە بەردەم. پەلە مەکە لە دەسکەوتنی زانیاری، هەرکات پێیان ڕاگەیاندیت کە وەرگیراویت ئیتر هەمو شتانەی ناڕونن بۆت ڕون دەبێتەوەو ئەمجارەیان ئاساییترە گەر ئەو پرسیارانەش بکەیت.

    تێبینی: ١/ هەندێکار، جگە لە مقابلە تێست و تاقیکردنەوەیان هەیە، هەمیشە هەوڵبە زانیاری تەواو و بەرچاوڕونیت بدەنێ سەبارەت بە تێست و تاقیکردنەوەکان.
    ٢/ دنیای چاوپێکەوتن زۆر لەمە ئاڵۆزترەو قسەی زیاتر هەڵدەگرێت، ئەمە تەنها شتە زۆر گشتیەکانەو هەوڵبە خۆت بخوێنیتەوە دەربارەی. چاوپێکەوتن هێند گرنگە، لە ئەمەریکا هەندێ ڕێکخراو و کۆمپانیا هەن کە مقابلەی درۆینە (Mock Interview) ت دەکەن و دوایی فیدباکت بۆ دەنێرنەوەو پێت دەڵێن کە چی شتێکت باش بوەو، چی شتێکت خرا پ بوەو چۆن چاکی بکەیت، بۆ ئەوەی گەر بە عەمەلی چونە مقابلەو پێشبڕکێوە ئیش مۆسگەر بکەن.
    هیوای سەرکەوتن بۆ هەموتان...


     کارامەیی لە کارو بەڕێوەبردن Efficiency in Business & Managementبەسوپاسەوە لە پەیجی 
    وەرگیراوە
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: چاوپێکەوتن، مقابلە Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top