تێگەشتنێکی زۆر هەڵەی زۆربەمان سەبارەت بە پەیوەندی نێوان بڕوانامە وکار
بەپێی ئامارێکی ساڵی٢٠١٣ لە ئەمەریکا، تەنها لە %٢٧ ی ئەو کەسانەی هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسن کارێکیان دەسکەوتوە کە پەیوەندی بە اختصاصەکەی خۆیانەوە هەیە واتە ئەوەی کە ماوە %٧٣ کارێک دەکەن رەبتی
نیە بە اختصاصەکەیانەوە.
نیە بە اختصاصەکەیانەوە.
لێرەدا حەزمکرد پێش ئەوەی باسی قۆناغی دوەمی پرۆسەی دەسکەوتنی کار بکەین، شتێکی زۆر گرنگ هەیە کە ئێمە بەهەڵە لێی تێگەشتوین ڕونی بکەینەوە..
زۆربەی زۆری خوێندکارو گەنجی ئێمە، وا تێگەشتوە، یاخود وا دەزانێت ئەو رۆژەی تەخەروجی کرد پێویستە یەکسەر بچێتە سەر کارو، کارەکەش لەو بواردەدا بێت کە خوێندویەتی و بڕوانامەی تیایدا بەدەستهێناوە. ئەمە تێگەشتنێکی ئێجگار هەڵەیە بە تایبەت بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆم و بەکارلۆریۆس.
بەڕێزان، حەقە ئیتر هەموان ئەو ڕاستیە بزانن کە بڕوانامەی بەکالۆریۆس لەجیهاندا خەریکە بەهایەکی ئەوتۆی نامێنێت لەدەسکەوتنی کارێکدا کە پەیوەندی بە اختصاصەوە هەبێت.
با نمونەیەک بڵێم لەسەر خۆم، من خۆم لە مارکێتێکدا کاردەکەم زۆربەی ئەوانەی چواردەورم بەکالۆریۆسیان هەیەو لەدایکبوی ئەمەریکاشن، کەسێکمان لەگەڵە بایۆلۆجی تەواو کردوەو کاشێرە، کەسێکی تر حساباتی تەواو کردوە لە فرۆشتنە، کەسێکی تر ئەسڵەن هیچ بڕوانامەیەکی نیە سوپەرفایزەری ژوری دابەشکردنی شتومەکە بۆ ناو مارکێتەکە بەڵام ئەزمونی هەیە منیش بەکالۆریۆسێکم هەیە لە کوردستان و لێرەش زۆرم نەماوە بڕوانامەیەک لە بزنس وەربگرم، بەیانیان لەو مارکێتەم و هەندێ کاتی تریش سایەقی تەکسیم لە کۆمپانیایەک.
کەواتە زۆر زۆر گرنگە، لەکاتێکدا بەدوای کاردا دەگەڕێیت، هەر ئەوەندەی بڕوانامەیەکت هەبو خۆت لێ نەبێتە شتێکی زۆر سەیر. لە ئێستادا زۆربەی زۆری خاوەنکارەکان تەنها بۆ ئەوە دەپرسن کە ئایا بڕوانامەت هەیە یان نا، تا بزانن بڕوانامەیەکت هەیەو ئەهلی خوێندن بویت یا نا، ئەگەرنا جگە لە هەندێ اختصاصی زۆر دەگمەن، زۆربەی زۆری ئەو بڕوانامانەی ئێمە دەیبینین کاریان لەبواری خۆیاندا دەست نەکەوتوە وەک لەیەکەم پەرەگراف باسی ئەو ڕاپرسیەم کردوە.
ئەوەی گرنگە بۆ تۆ لە دنیای پیشەیتدا ئەوەیە کە نەگەڕێیتە دواوە، واتە داونگرەید (Downgrade) نەکەیت و هەمیشە لە بەرەوپێشچوندا بیت. بۆ نمونە ئەگەر زمانی کوردیت تەواو کردوە، هیچ عەیبەیەکی تیا نیە لە ڕێستۆرانتێک ببیتە گارسۆن یا سێرڤەر، گەر بەردەوام لە بەرەوپێشچوندا بیت ڕەنگە رۆژێک ببیتە بەڕێوەبەری هەمو ڕێستۆرانتەکە. زۆر ئاساییە ببیتە کاشێر یان لە مارکێت و دوکانێک و کۆمپانیایەکدا هەر کارێک بکەیت.
کەواتە زۆر گرنگە لەوە تێبگەین کە هەمو جارێک بڕوانامە زەمانەتی کارێکی باش، یاخود کارێک لە اختصاصی خۆت ناکات. گرنگ ئەوەیە تۆ کار بکەیت و رۆژ بەرۆژ بچیتە پێشەوە، نەک هەر ئەوەندەی لە پۆل هاتیتە دەرەوە ئیتر بەنیازی کاری خەونەکانت بیت. تێگەیشتن لەم ڕاستیە یارمەتیەکی باشت دەدات و وا دەکات زوتر بچیتە ناو دنیای کارو بەرەوپێش بچیت. بیرت نەچێت، ڕەنگە لە ئایندەدا لە بوارێکدا ببیتە شارەزا هیچ پەیوەندی بە شەهادەکەتەوە نەبێت.
0 comments:
Post a Comment