پێشەکی
پێناسەی کەرتی
تایبەت . لە ئابووری دەوڵەتدا بریتیە
لە و دامەزراوەو کۆمپانیایانە کە حکومەت خاوەندارێتی
نیە. واتا کەرتی تایبەت کۆمەڵێک دامەزاوەیە کەسەرمایەی تاک یان کۆی چەند
سرمایەیەکی تاکادەگرێتەوە کەتاک خاوەنێتی..
کەرتى تایبەت چییە و
تایبەتمەندییەکانى چین.
لە رووى جیهانبینیەوە بۆ
بەرژەوەندیى تایبەتى خۆیى ئیشدەکات لە ڕێگای ئەم بەرژەوەندیە خۆییەوە
بەرژەوەندیەکانی کۆمەڵگەش فەراهەم دەبێت. بۆیە ڕۆڵی سەرەکی حکومەت لەوەدا چڕ
دەبێتەوە چۆن نەهێڵێ بەرژەوەندی خۆیی کەرتی تایبەت لە کۆمەڵگە جیابێتەوە .
له كه‌رتى تایبه‌تیش كه تێیدا
ره‌خساندنى هه‌لى كار په‌یوه‌ندى به بازاڕى كار و ده‌ستى كاره‌وه هه‌یه په‌یوه‌ندیه‌كى
راسته‌وانه به یه‌كیانه‌وه گرێده‌دات، له‌و هه‌رێم و وڵاتانه‌ى بانگه‌شه بۆ
ئابورى بازاڕ ده‌كه‌ن یان باوه‌ڕیان پێى هه‌یه، ئه‌وه كه‌رتى تایبه‌ت ده‌بێته
بزوێنه‌رى بازاڕى كار، بۆیه هه‌رچه‌ند كه‌رتى تایبه‌ت به‌هێز بێت و خۆى
رێكخستبێت، ئه‌وه زیاتر تواناى به‌خۆوه گرتنى هێزى كارى هه‌یه، پێچه‌وانه‌كه‌شى
راسته کەلەم دۆخەی ئێستادا دەر کەوتوە لە هەرێمی کوردستان.
گرنگی کەرتی تایبەت
.
1. له‌باشیه هه‌ره گرنگه‌كانی ده‌بێته
پاڵپشتی سه‌ره‌كی داهاتی ده‌وڵه‌ت‌و گه‌شه‌كردن‌و فراوانبونی كه‌رتی تایبه‌ت
له‌به‌رهه‌مهێناندا،
2. کەم کردنەوەی بێ‌کاری کەتاکەکان لە
کەرتی تایبەت کار دەکەن.
3. ژیرخانی ئابووری پتەو دەکات .
4. له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسیشه‌وه
گرنگی خۆی هه‌یه به‌وه‌ی كه تاچه‌ند زیاتر خه‌ڵك له‌كه‌رتی تایبه‌تی به‌رهه‌مهێناندا
چالاك بێ ئه‌وه‌نده تاكه‌كان ئازاد ده‌بن‌وه زیاتر ده‌توانن له‌و ئازادیه‌ی كه
هه‌یانه كاری داهێنه‌رانه‌ی بكه‌ن‌وه‌به‌مه‌ش هه‌م به‌رهه‌می باشتر‌وه تازه‌و
زیاتر به‌رهه‌م بێنن،
5. ئەو تاکانەی کە لە کەرتی تایبەت کار
دەکەن کارەکانیان ئازادە واتا ئازادی دەدات بەتاکەکان لە هەڵبژاردنی کارەکانیان لەکەرتی
تایبەتدا .
رۆڵى کەرتى تایبەت
چییە لە گەشەپێدانى ئابووریى کوردستاندا..
لە ڕووی مێژووییەوە بە تایبەتی
لە پاش ڕزگاربوونی کوردستانەوە سەرمایەی کەرتی تایبەتی کوردستان نەیتوانی لە
پاشکۆیەتی بۆ سیاسەت دەربچێت کەرتێکی کاری گەر بێت ژێرخانی ئابووری کوردستان
ببوژێنێتەوە.
کەرتی تایبەت لە کوردستاندا بوە بە دوو بەشەوە .
١ - سەرمایەی کەرتی
تایبەتی پێشبڕکێ .
٢ - سەرمایەی تایبەتی
شەریکی حیزب و لایەنی سیاسی.
بۆیە بەشی دووەمی
ئەم سەرمایەی تایبەتی کوردستان بوو بە بەشێک لە بە گەندەڵکردنی ئابووری کوردستان.
بۆیە بە ئەندازەیەک لێپرسراوێتی بەشێک لە کارەساتە ئابووریەکانی کوردستانی لە
ئەستۆدایە لە جیاتی ئاوەدانکردنەوەی کوردستان.ئەگەر لە ئێستادا کەرتی تایبەت
کەرتێکی سەربەخۆ بوایە کەرتێکی چالاک بوایە ئەم قەیرانانە بەو شێوەیەی ئێستا کاری
گەری نەدەبوو وە قوڵنەدەبوەو ..
(محەمەد
کەریم محەمەد http://abwry.blogfa.com/)
ئاماری ئەوکارگانەی
کەلەساڵی 2015 بنیاد نراون، 125 کارگەی جۆراوجۆر لە لایەن کەرتی تایبەت لە هەرێمی
کوردستان دروستکراون، کە 78-یان لە
پارێزگای هەولێر، 36-یان لە پارێزگای سلێمانی و 11-یان لە پارێزگای دهۆک بوونە،
جگە لەو کارگانە، بە هۆی قەیرانی داراییەوە
هیچ کارگەیەک لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دروست نەکراوە .
ژمارەی ئەو کارگانە
بەراورد بە ساڵانی رابردوو زۆر کەمترە، چونکە ساڵانی رابردوو لە ساڵێکدا زیاتر لە
300 بۆ 450 کارگە دادەمەزران هۆکاری کەمبوونەوەی دروستکردنی ئەو کارگانەش بۆ ئەو
تەنگەشە ئابووریە دەگەڕێتەوە، کە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە لە ئێستادا ٨٠%
کارخانەکان بە گشتی وەستاون و بەرھەمیان نییە. ”ئەم
ئاماژانە ئەوەمان بۆدەر دەخات کە کەرتی تایبەت لە کوردستاندا لە پاشەکشێدایە وەک
لە گەشەکردن ..
RUDAW) بەڕێوبەری گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازی)
ئاماری کۆمپانیاکان
ژمارەی کۆمپانیای
بیانیەکان لە کوردستاندا کەتۆمارکراون لە
وەزارەتی بازرگانی لە کەرتی تایبەت وحکومی کاردەکەن کارەکانیان هەمەجۆرە
(٣١٠٠) کۆمپانیا کوردستان بەچاو لە عێراق (٨٠٠) کۆمپانیا بیانین
وە ٢١٠٠٠کۆمپانیا ناوخۆیمان هەیە وە هەرکۆمپانیایەک دەبێت ژمارەی کرێکارەکانی لە ٤
کەمتر نەبێت..
زۆری ژمارەی
کۆمپانیای بیانی هەرچەندە سودیکی بەرچاویان هەیە لە ئابووری کوردستان بەڵام ئەم کۆمپانیا بیانیانە بەهۆیەوە پارەی
نەختیەنەی وڵات دەبەنە دەرەوە .کوردستان لەکەرتی تایبەتدا زۆری کەرتی تایبەت بوە
بەکەرتی بەکاربەر یان وەرگر لەحکومەت واتا ئابووریان بەئابووری حکومەتەوە بەسراوە
.نەگ کەرتێکی سەربەخۆوبنیاد نەربن سەرچاوەی داریان بەرهەم هینان بێت ئەم ئامارانە
ئەو ڕاستە دەسەلمێنن بەهۆی ئەوقەیرانە دارایانەوە.
کە( ٧٠٠ )
وەبەرھێنەر لە کوردستان مایەپووچ بوونە و (٧٠٠) ھەزار کەسیش لە کەرتی تایبەت بێکار
بوونە.
دەمەزراندن لەلایەن
حکومەتەوە لە کەرتی تایبەتدا...
له‌په‌یكه‌رى وه‌زاره‌تى
كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا به ناوى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى
كار‌و ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌یه، ، بۆ نمونه له رێكه‌وتى 1/1/2010 تاكو
31/12/2010 ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه 1079 هه‌لى كارى بۆ بێكاران دۆزیوه‌ته‌وه،
له‌م ژماره‌یه‌ش 185 كه‌س چونه‌ته سه‌ر كاره‌كانیان.
بەڵام کۆمپانیا ( M-SELEECT )
لەبواری کار دۆزینەو وە ڕاهێنان کار دەکات لە ساڵی ( ٢٠١٢ دا١٠٨ ) هەلی
وەلە ساڵی ( ٢٠١٣ دا ٢٦٨ ) کار دۆزیوەتەوە
ئەم ئامارانە ئەوە
نیشان دەدات کە حکومەت بێپلانی زۆری پێوە دیارە بۆ بوژانەوەی کەرتی تایەبت وە
کارکردن لەو کەرتە تا ئەوقورسیایەی کەلەسەر بوجەی گشتی هەیە کەمی بکاتەوە..
ڕێگەچارەکان بۆ
بوژانەوەی کەرتی تایبەت لە کوردستاندا.
١ -ئه‌و هه‌لى
كارانه‌ى له كه‌رتى تایبه‌تدا داوا ده‌كرێن زۆربه‌یان پسپۆڕیین و پێویستیان به‌كه‌سانى
شاره‌زا هه‌یه، به تایبه‌تى ده‌رچوانى كۆلێژ و په‌یمانگاكان كه‌متر له ئاستى
پێویستى كۆمپانیاكاندان. ئه‌وه‌ش ئه‌و راستیه پشتڕاستده‌كاته‌وه "كه كه‌رتى
تایبه‌ت گرنگیه‌كى ته‌واو به هه‌بونى شاره‌زایى ده‌دات نه‌وه‌ك ته‌نها هه‌بونى
بڕوانامه‌یه‌ك".
٢ -په‌ره‌پێدانى
كارى هاوبه‌ش و هاندانى كه‌رتى تایبه‌ت بۆ به‌شداریكردنى له دانانى پلان و
پرۆگرامه‌كانى خوێندن و راهێنانى پیشه‌یى له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانى خوێندنى باڵا بۆ
ئه‌وه‌ى پسپۆڕیه‌كان گونجاوبن له‌گه‌ڵ خواستى كه‌رتى تایبه‌ت و بازاڕى كار.
٣ –
بایه‌خدانى زیاتر به خوێندنى پیشه‌یى و هونه‌رى له جیاتى خوێندنى تیۆرى له
زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان كه بازاڕی كاری هه‌رێمی كوردستان پێویستی پێیەتی.
٤ - فراوانكردن و
به‌هێزكردنى سیستمى مه‌شق و راهێنانى ده‌رچوانى كۆلیژ و په‌یمانگاكان له‌ساته‌وه‌ختى
به‌رده‌وامیان له پرۆسه‌ى خوێندندا و خولى هاوینه‌ى خوێندكار ته‌نها كه‌رتى گشتى
نه‌گرێته‌وه به‌ڵكو كه‌رتى تایبه‌تیش بگرێته‌وه و له كۆمپانیا و كارگه‌ى په‌یوه‌ندیدار
به پسپۆڕییه‌كه‌ى موماره‌سه‌ى پیشه‌ى خۆی بکات تێیدا.
٥ -کەرتی تایبەت کە
هیچ زەمانی تیا نییە ئەو یاسایانەی ئێستا ناتوانێ وەڵام دەرەوەی قۆناغی ئێستای کۆمەڵگەی
کوردستان بێ بێتە پێوانەیەک ژیانی کرێکاران وە ئەوکەسانەی کە لە کەرتی تایەتدا کار
دەکەن.
٦ - حکومەت ستراتیژی دابنێت بۆ بوژانەوەو
هاندانی کەرتی تایبەت . وە بە پێی یاسا حکومەت کەرتی تایبەت ناچاربکات کە کارکەری
خۆماڵی بەکار بخرێت بۆکەم کردنەوەی بێ‌کاری.
٧ - سه‌رمایه‌گوزاری كردن‌وه تمویلكردنی
پرۆژه‌ی شوێنی كار له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه به‌پێی یاسا له‌كه‌رتی تایبه‌ت‌وه
فراوانكردنی بازنه‌ی به‌شداری زۆرتری خه‌ڵك له‌و پرۆژه به‌رهه‌م هێنانه‌دا كه
رۆژانه زۆرترین به‌كارهێنانی هه‌یه بۆ نموونه ، خۆراك‌وه خزمه‌ت گوزاریه‌كان،
به‌مه‌ش ده‌توانرێت ئاستی دارایی‌و ئابوری خه‌ڵك به‌رزبكرێته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك
كه ژیانێكی هاوچه‌رخ‌وه په‌یوه‌ندیه‌كی ئابوری هاوچه‌رخ دروست بكات لەڕێگەی
کەرتی تایبەتەوە.
ژمارە
|
سەرچاوەکان
|
١.
|
https://ar.glosbe.com
|
٢.
|
وتەبێژی یەکێتیی وەبەرھێنەرانی کوردستان
|
٣.
|
RUDAW بەڕێوبەری گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازی
|
٤.
|
راپۆرتی ژوری توێژینەوەی کارگێڕی بزوتەنەوەی
گۆڕان
|
٥.
|
http://abwry.blogfa.com
|
٦.
|
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كار‌و ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى
|
٧.
|
محه‌مه‌د ئه‌مین گه‌ناوی
|
0 comments:
Post a Comment