• نوێترین بابەت

    Dec 30, 2018

    جۆری مامەڵەکان بەپێی جۆری کڕیار


    جۆری مامەڵەکان بەپێی جۆری کڕیار...


    هاوڕێیان، وەک وتم ئەم قسانە تەنها بۆ ڕونکردنەوەن و مەرج نیە ئەم ستراتیج یان نمونانە ڕێک تطبیق ببێت بەسەر جۆری ئەو بزنسەی کە تۆ پێوەی سەرقاڵیت، بەڵکو تەنها بۆ بەرچاوڕونیەو دەتوانی شتی لێ بەرهەم بهێنیت بۆ بزنسەکەی خۆت. طبعن ئەم شێوازی مامەڵانە ئێجگار ئاڵۆزن لە سەرچاوە ئەکادیمیەکاندا لە ڕوی شەرحکردنەوە، بۆیە هەتا پێم بکرێت هەوڵ ئەدەم سادەی بکەمەوە.

    ١- پەپولەکان: کڕیاری قازانج زۆر/کورت مەودا
    نمونەی ئەم جۆرە کڕیارانە زیاتر بریتین لەو کەسانە یاخود لایەنە کڕیارانەی کەبەهۆی پێویستیەکی تایبەتەوە دەچنە لای فرۆشیارێک و کە هەندێ جار بەهۆی دەسکەوتنی عرضی باش یاخود کواڵیتیەوەیە. بۆ نمونە گریمان تۆ پێشانگایەکت هەیە کەرەستەی کەلوپەلی مغسل و توالێت و ئەو شتانە دەفرۆشیت لە بیناسازیدا، کەسێکیش بینایەکی ٨ نهۆمی گەورەی دروستکردوەو پێویستی بە کەرەستەیەکی زۆرە بۆ بیناکەی، لەم حاڵەتەدا ئەگەر کڕیارەکە خۆی هەستێت بە کڕینی کەلوپەلی بیناکەی و بێتە لای تۆ، ئەوا ئەم کڕیارە پێی دەوترێت بەپولە، چونکە یەک جار بەسەرتەوە دەنێشێتەوە دەڕوات 🙂 واتە ئەم کەسە پیشەی بینادروستکردن نیەو یەک جار پێویستی بەم جۆرە مامەڵەیە هەیە، لەبەرئەوەشی تەنها یەک جار ئەم شتانە دەکڕێت، بەدوای کواڵیتی و ئۆفەری باشدا دەگەڕێت. هەر ئەوەندەشی شتەکانی کڕی ڕەنگە جارێکی تر نەیبینیتەوە. بۆیە مامەڵەی دروست لەگەڵ ئەم کەسانەدا ئەوەیە کە هەوڵ بدەیت تەنها تەرکیز بخەیتە سەر مامەڵەکە لەو کاتەداو بیر لە ئایندە مەکەرەوە، هەوڵی ئەوە مەیە استثمار لەو کڕیارەدا بکەیت و بۆ نمونە بڵێیت ئەگەر جارێکی تر بێیتەوە فڵانە شتت بۆ دەکەم و فڵانە داشکاندنت بۆ دەکەم، هەوڵبە ئێستا دڵخۆشی بکەیت و مەهێڵە بڕوات چونکە زۆربەی ئەو تەنها ئەم جارە دێتە لات.
    نمونەیەکی تر لەم جۆرە کڕیارانە بریتین لەوانەی کە بزنسی گەورە دەکەن، بۆ نمونە کۆمپانیایەکی گەورە هەمو کەرەستە تەکنەلۆجیەکانی لە مایکرۆسۆفت کڕیوە، بەڵام بۆ مەسەلەی سێڵفۆن یان پەیوەندییکردن پێی وایە ئەپڵ یان سیسکۆ باشترینەو یەک جار کۆمەڵێک هاردوێرو سۆفتوێر لەوان دەکڕێت و دەڕوات لە کاتێکدا بە بەردەوامی مامەڵەی لەگەڵ مایکرۆسۆفت هەیە بۆ سەرجەم شتەکانی تر. پێویست ناکات زۆر بیر لەم جۆرە کڕیارانە بکەیتەوە بۆ ئایندە چونکە زۆربەی جار کاتی خۆت بە زایە دەدەیت، تەنها هەوڵبە لەو معاملەو دیڵەدا زۆر دڵخۆشی بکەیت و هیچی تر چونکە مایکرۆسۆفت لەولاوە خەنیی کردوه

    ٢- هاوڕێ راستەقینەکان: کڕیاری قازانج زۆر/
    درێژ مەودا
    هەر هەمان نمونەی یەکەم، ئەگەر هەمان پێشانگات هەبێت، بەڵام لەجیاتی ئەوەی کابرا کە بە شخصی خۆی هاتوە کەلوپەلی بیناکەی بکڕێت مقاولێکی بیناسازی بو کە زۆربەی جار دێتەوە لات و هەمو معاملەیەکی لەگەڵ تۆیە، ئەوانە پێیان دەوترێت هاوڕێ راستەقینەکان. ئەم جۆرە لە کڕیار پێویستە بەردەوام مراعات بکرێن و جار دوای جار هەست بکەن نرخیان زیاترە لای تۆ بە پێشکەشکردنی ئاسانکاری و داشکاندن و گەڕاندنەوەی نیسبەو هتد... تا ئەتوانی ئینڤێستمێنتی تیا بکە، پشتگیریی بکە،
    قاینەنسی بکە.

    ٣- غەریبەکان (نەناسراوەکان): قازانج کەم/
    کورت مەودا

    هەر هەمان پێشانگات هەیە، بەڵام ئەمجارەیان کابرایەک خۆی دەکات بەژورداو تەنها یەک دەستشۆری دەوێت چونکە ئەوەی ماڵەوەیان شکاوە، یان کەسێک بە ڕاگوزەر بەوێدا تێپەڕدەکات و بەلوعەیەکی خلاطی جوان دەبینێت و دەیەوێت معاملەی بکات و ئەوەی ماڵەوە بگۆڕێت. لەم حاڵەتەدا هەرچەند تۆ تا ڕادەیەک دڵنیایت لەوەی کە ئەمە مشتریەکی گەورە یان دائمی نیە، بەڵام هەر مامەڵەیەکی باشی لەگەڵ دەکەیت بێ ئەوەی بیر لە پێشەکەشکردنی عەرزی ئایندەو هەندێ سەپۆرت و گارانتی و سەرئێشە بکەیتەوە تەنها بۆ ئەوەی لێت بکڕێت. مامەڵەیەکی جوان و
    هیچی تر.

    ٤- بارنێکڵس: قازانج کەم/ دورمەودا
    وای دابنێ مارکیتێکی باشت هەیەو شتومەکت زۆرن، هەر لە خواردنەوە بیگرە تا دەگاتە هەندێ پێویستی سادەی تری ناومال و بەشێکیش تایبەت بە میوەو شیرەمەنی. بەڵام جارجار کابرایەک لەوێوە دەڕوات و تەنها پارچەیەک بنێشت دەکڕێت وهیچی تر، یاخود تەنها چەرەس و تۆزێک گوڵەبەڕۆژەت لێدەکڕێت و هیچی تر، بێ ئەوەی هەرگیز بێتە لات بۆ کڕینی شتە سەرەکیەکانی تری وەک خواردن و میوەو شیرەمەنی و هتد. هەرگیزیش بەریەککەوتنێکی ئەوتۆ لە نێوانتانا ڕونادات. لەم ئاستەدا ئەوەی جێگای اهتمام بێت لای تۆ ئەوەیە ئەم کەسە بە بەردەوامی دێتە لات، بۆیە پێویستە اهتمامێکی زیاتری لە غەریبەکان پێبدرێت و چونکە ئەمە یەکێکە لەو جۆرە کەستمەرانەی کە احتمالی ئەوەی هەیە ڕێژەی قازانجکردن لێی بەرز بکرێتەوە. هەروەها نمونەی کابرای چاخۆر لە کافێ ڕاقيدا.
    نمونەی بزنسێکی تر بۆ ئەم جۆرە لە کەستمەر بریتین لە بانکەکان و کەسانی ئاسایی لە وڵاتە پێشەکەوتوەکان، بۆنمونە تۆ تەنها پارەکان و معاشەکەت دەچێتە سەر حسابەکەت و هەرگیز قەرزێکی قازانج زۆر، یان قەررزی خانوبەرە، یان قەرزی خوێندن و هیچ شتێکی ترو وەبەرهێنانێکت لەگەڵ ئەو بانکە نەکردوە، ئێ لەو کاتەدا بانکەکە قازانجێکی ئەوتۆ لەتۆ ناکات و تەنها رۆڵی دەخیلەیەک دەبینێت و بگرە هەندێجار دەبیتە هۆی سەرئێشە بۆیان چونکە پێویستە زەمانەتی پارەکانیشت بکات
    . بۆیە ناکرێ هەرگیز بەچاوێکی خراپ سەیری ئەم جۆرەی چوارەم لە کەستمەر بکرێت کە لە پۆستی کافێ و چاکەوە هەستم پێکرد.
    هاوڕێیان لە ڕوی زانستی بزنسەوە کەستمەر بەهیچ شێوەیەک نابێت ئیزعاج یان احراج بکرێت لەسەر مەسەلەی قازانج (Profitability) یان ئەوەی کەم یان زۆر دێتە لات (Longevity, Loyalty) هەرگیز کەستمەر احراج و ئیزعاج مەکە تەنها لە حاڵەتێکدا نەبێت کە سەرپێچی کردبێت، ئەویش ئیزعاجکردن نا، ئیجرائاتی دروستی لەگەڵ بگرە بەر.
    ئیتر ئەم قسانە ڕەنگە بۆ هەندێ لە بزنسەکان باش بێت و ڕەنگە بۆ هەندێکی تریشیان دەست نەدات. ڕەنگە بزنسەکەت زۆر دور بێت لەم
    جۆرەوە ئەسڵەن لە جیاتی کەلوپەل سێرڤ
    ئاراس عمر
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    1 comments:

    1. سلاو دەستخۆشیتان لێدەکەم بابەتەکانتان زۆرجوان و بەسوودن ئەم فیسە من بەڕێوەری ئەبەم نزیکە لە بابەتەکانی ئێوە
      من ڕاهێنەرم لەبواری بزن، دەتوانن سەرانی بکەن خۆشحال دەبم
      لەگەل ڕێزم
      https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=1645333242297344&id=100004620521784

      ReplyDelete

    Item Reviewed: جۆری مامەڵەکان بەپێی جۆری کڕیار Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top