گرنگی پرۆژه‌ی بچوك و مام ناوه‌ند له په‌ره‌پێدانی
ئابووری
پرۆژه‌ی
بچوك و مام ناوه‌ند بووه‌ته جێی گرنگی پێدانی زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته پێشكه‌وتووه‌كان
و ده‌وڵه‌ته دواكه‌وتووه‌كان ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و ڕۆڵه‌ی كه ده‌ی بینێ له
زیادكردنی به‌رهه‌م هێنان و خولقاندنی هه‌لی كار هه‌روه‌ها به‌شدارییه‌كی چالاك ده‌كات
له‌زیادبوونی تێكڕای گه‌شه‌ی ئابووری و زیادكردنی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی وه یارمه‌تیدانی
ناتجی نه‌ته‌وه‌یی گشتی بۆ زۆرێك له ده‌وڵه‌ته‌كان،وه‌له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌كۆتایی
حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو پرۆژه‌ی بچوك و مام ناوه‌نده‌كان زیادی كردووه
هه‌تاوه‌كو وای لێهاتووه كه ڕێژه‌ی 90% هه‌موو قه‌باره‌ی پرۆژه ئابوورییه‌كان
پێك دێنێت له‌جیهاندا،ڕێژه‌ی 50-60% ده‌ستی كاری جیهان پێك ده‌هێنێت ،هه‌روه‌ها به‌شداری
نزیكه‌ی45% داهاتی نه‌ته‌وه‌یی زۆرێك له‌ده‌وڵه‌ته‌كان و وه 50% كۆی گشتی قه‌باره‌ی
ناتجی ناوخۆیی ده‌كات ،وه‌له‌ناوچه‌كانی ئاسیا به‌تایبه‌تی ووڵاته‌كانی باشووری
ڕۆژه‌هه‌ڵاتی ئاسیاپرۆژه‌ی بچوك و مامناوه‌ند 95% له‌كۆی گشتی قه‌باره‌ی پرۆژه‌كان
پێك دێنێت كه‌ئه‌مه‌ش نزیكه‌ی 35-85% هێزی ده‌ستی كار پێك دێنێت ،هه‌روه‌ها
داتاكانی بانكی نێوده‌وڵه‌تی وسندوقی نه‌ختینه‌یی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه ده‌خه‌نه
ڕوو كه پیشه‌سازییه بچوك و مامناوه‌ندییه‌كان به‌شداری 25-35% قه‌باره‌ی ناردنی
جیهانی مه‌وادی نیوه دروست كرا‌و ده‌كه‌ن كه‌ئه‌م ڕێژه‌یه له‌زۆرێ له‌ده‌وڵه‌ته
ئاسیاییه‌كان زۆر به‌رزه، بۆنمونه له‌چین ئه‌و رێژه‌یه 60% وه كۆریای باشوور 40%
وه تایوان 56% له قه‌باره‌ی نارده‌نی ئه‌و وڵاتانه پێك دێنێ.
جائه‌م پرۆژانه گرنگی زۆرتر ده‌بینن له ناوخۆی وڵات ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژانه پێویستی به‌ده‌ستی كاری زۆر‌و سه‌رمایه‌ی كه‌م و كرێكاری كه‌م شاره‌زاهه‌یه‌و،وه ئامێر و ئالات و زۆر پێشكه‌وتووی تێدا به‌كارنایه‌ت كه‌ئه‌مه‌ش گرنگی زۆری هه‌یه بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه تازه پێگه‌یشتوون بۆ به‌ره‌و پێش بردنی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه ،جائه‌م كارگانه هۆكارێكن بۆ به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری هه‌روه‌ها دابه‌شكردنی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی به‌شێوه‌یه‌كی داد په‌روه‌رانه له‌هه‌موو شوێنێكی وڵات ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌م كارگانه ئه‌توانن له‌هه‌موو شوێنێك دابمه‌زرێن به‌هۆی بچووكی قه‌باره‌یان جابۆیه ده‌بینین كه‌زۆرێك له‌ده‌وڵه‌ته‌كان گرنی زۆریان پێداوه به‌تایبه‌تی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه‌دانیشتوانیان زۆره وه‌ك (یابان و چین و هندستان و..هتد)
جائه‌م پرۆژانه گرنگی زۆرتر ده‌بینن له ناوخۆی وڵات ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژانه پێویستی به‌ده‌ستی كاری زۆر‌و سه‌رمایه‌ی كه‌م و كرێكاری كه‌م شاره‌زاهه‌یه‌و،وه ئامێر و ئالات و زۆر پێشكه‌وتووی تێدا به‌كارنایه‌ت كه‌ئه‌مه‌ش گرنگی زۆری هه‌یه بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه تازه پێگه‌یشتوون بۆ به‌ره‌و پێش بردنی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه ،جائه‌م كارگانه هۆكارێكن بۆ به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری هه‌روه‌ها دابه‌شكردنی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی به‌شێوه‌یه‌كی داد په‌روه‌رانه له‌هه‌موو شوێنێكی وڵات ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌م كارگانه ئه‌توانن له‌هه‌موو شوێنێك دابمه‌زرێن به‌هۆی بچووكی قه‌باره‌یان جابۆیه ده‌بینین كه‌زۆرێك له‌ده‌وڵه‌ته‌كان گرنی زۆریان پێداوه به‌تایبه‌تی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه‌دانیشتوانیان زۆره وه‌ك (یابان و چین و هندستان و..هتد)
بۆ نموونه یابان كه‌ژماره‌ی
دانیشتوانی به‌پێی ئاماری ساڵی 2004 (127.5 )ملیۆن كه‌س بووه نزیكه‌ی 40
ملیۆن ده‌ستی كار له‌م پرۆژه بچوك و مامناوه‌ندانه كاریان تێداكردووه ئه‌مه‌ش
رێژه‌ی 72% ده‌ستی كاری یابان پێك دێنێت، هه‌روه‌ها چین یه‌كێكی تره له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی
كه‌گرنگی به‌م پرۆژانه داوه كه‌ده‌بینین ژماره‌ی ئه‌م پرۆژانه 10 ملیۆن پرۆژه‌یه
كه‌ئه‌مه‌ش ڕێژه‌ی 75% ده‌ستی كاری چین پێك دێنێت .
بۆ تێگه‌یشتن له پرۆژه‌ی بچوك ومامناوه‌ند چه‌ند پێوه‌رێك هه‌یه كه جیای ده‌كاته‌وه له‌پرۆژه گه‌وره‌كان وه‌كو پێوه‌ری ژماره‌ی كرێكار و سه‌رمایه‌و جۆری شمه‌ك و كاڵای به‌رهه‌م هاتوو هه‌روه‌ها توانای هێزی به‌كارهاتوو له‌م پرۆژانه ،بۆیه ده‌بینین جیاوازییه‌كی گه‌وره هه‌یه له‌نێوان ده‌وڵه‌ته‌كاندا ته‌نانه‌ت له‌چوارچێوه‌ی سنووری یه‌ك وڵات . بۆنموونه له‌توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه‌له‌ویلایه‌تی جۆرجیا له ویلایه‌ته‌یه‌گرتووه‌كلانی ئه‌مریكا ئه‌نجام دراوه كه‌له 75 ده‌وڵه‌ت 55 پێناسه‌ی جیاوازبۆپرۆژه‌ی بچوك ومامناوه‌ند كراوه ئه‌مه‌ش به‌پێی باری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ل ومه‌رجی جوگرافیایی وژماره‌ی دانیشتوان جیاوازه .
به‌پێی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی جیهانی (UNIDO) بۆپێناسه‌كردنی پیشه‌سازی بچوك ومامناوه‌نده‌كان به‌م شێوه‌یه‌پێناسه‌ی بۆكردووه.
ده‌وڵه‌ته پێشكه‌وتووه‌كان به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ی بۆ كردووه .
*پرۆژه‌ی بچوك ئه‌وانه‌ن كه‌كه‌مترله 100 كرێكار كاری تێداده‌كه‌ن.
* پرۆژه‌ی مام ناوند ئه‌وانه‌ن كه‌كه‌متر له500 كرێكار كاری تێدا ده‌كه‌ن.
ده‌وڵته‌تازه‌پێشكه‌وتووه‌كان به‌م شێوه‌یه‌پێناسه‌ی بۆكردووه.
*پرۆژه‌ی زۆربچوك ئه‌وانه‌ن كه‌كه‌مترله(5)كرێكاركاری تێداده‌كه‌ن.
*پرۆژه‌مامناوه‌نده‌كان ئه‌وانه‌ن كه(5-19)كرێكاركاری تێداده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ش وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد به‌پێی تیروانینی ده‌وڵه‌ته‌كان گرنگی پرۆژه‌ی بچووك مام ناوه‌نده‌ده‌گۆریت. وه‌گرنگی له‌وه‌دایه كه‌به‌خاڵی سه‌ره‌تاو بنه‌ڕه‌تی داده‌نرێت بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه بیانه‌وێت ببنه ده‌وڵه‌تێكی پیشه‌سازی ئه‌مه‌ش به‌هۆی په‌یدا كردنی شاره‌زایی وه دواتر سوود وه‌رگرتن بۆ به‌ره‌وپێش چوونی ئابووری.
ده‌توانین گرنگی پرۆژه‌ی بچوك و مام ناوه‌ند له‌م چه‌ند خاڵه‌دا ڕوون بكه‌ینه‌وه.
1- كه‌مكردنه‌وه‌ی تێكڕای بێكاری خستنه‌ڕووی هه‌لی كار بۆ دانیشتوان.
2- یارمه‌تی كێبڕكێ ده‌دات له‌نێوان پرۆژه گه‌وره‌كاندا .
3- ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆچكردن له‌لادێوه بۆ شار .
4- هه‌وڵده‌دات بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی شاراوه یان ئاشكرا له‌نێوان سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانی ئابووری و هه‌روه‌ها پرۆژه‌گه‌وره‌كان .
5- یارمه‌تی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌دات ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك شمه‌ك و كاڵا یناوخۆ.
6- ڕۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت له‌به‌شداری پێكردنی كۆمه‌ڵ له دروستكردنی ئابووری نه‌ته‌وه‌یی.
7- ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌ل بۆ هاوڵاتیان وه یارمه‌تیان ده‌دات بۆ ده‌ستكه‌وتنی پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانیان وه‌ك:(خوارده‌مه‌نی و جل و به‌رگ و پێداویستیه ته‌ندروستیه‌كان و په‌روه‌رده‌و فێركردن )ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی ده‌سكه‌وتنی داهات كه ده‌بێته هۆی له‌ناو بردنی هۆكاره‌كانی توندوتیژی و تاوان وكێشه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و نه‌خۆشیه‌ده‌رونیه‌كان وه هۆكاره‌تێكده‌ره‌كان وه‌یارمه‌تی دروستكرنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئارام و ئاسایش ده‌دات .
ئا:حسین عزیز
0 comments:
Post a Comment