بنه‌ماكانی گه‌شه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت له‌بازاڕی ئازادا
چییه
بوونی
كه‌رتی تایبه‌ت‌وه گه‌شه‌كردنی كه‌رتی تایبه‌ت له‌بواره جیاجیاكانی
ئابوری‌دا، به‌یه‌كێك له ره‌گه‌زی سه‌ره‌كی سیسته‌می نوێی ئابوری هاوچه‌رخ‌و
بازاڕی ئازاد داده‌نرێت، بوونی كه‌رتی تایبه‌ت له سیسته‌می ئابوری‌دا ته‌نیا
مانای ئابوری نییه، به‌ڵكو مانا‌و تێگه‌یشتنێكی فه‌لسه‌فی‌و سیاسیشی هه‌یه،
چونكه له‌سیسته‌می ئابوری بازاڕی ئازاد‌دا كه كه‌رتی تایبه‌ت رۆڵی سه‌ره‌كی
ده‌بینێت، ره‌گه‌زی فه‌ردگه‌رایی پاڵنه‌ری سه‌ره‌كییه بۆ گه‌شه‌و داهێنان‌و
سودو ده‌ستكه‌وتی زیاتر كه ئه‌مه‌ش له‌مافی خاوه‌نداریه‌تیدا به‌رجه‌سته ده‌بێت،
به‌پێچه‌وانه‌ی سیسته‌می ئابوری ده‌وڵه‌تی
كه ره‌گه‌زی (collective) (جماعی) یان به كۆمه‌ڵ
رۆڵ ده‌بینێت، له‌وێدا مافی خاوه‌نداریه‌تی بوونی نییه، هه‌ر بۆیه‌ش گه‌شه‌و
داهێنان له‌ئاستێكی نزمدایه له‌چاو سیسته‌می بازاڕی ئازاد دا كه ره‌گه‌زی فه‌ردگه‌رایی
ماكینه‌ی چه‌رخاندنیه‌تی به‌درێژای زیاتر له‌دوو هه‌زار ساڵ مێژووی بورجوازی
هه‌میشه ره‌گه‌زی فه‌ردگه‌رایی هۆكارو رێگه‌ی گه‌شه‌ی ئابوری بووه، بۆیه
نه‌زعه‌ی فه‌ردگه‌رایی‌وه‌كو هه‌م ره‌گه‌زی ئابوری‌وه فه‌لسه‌فی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
به‌فه‌رهه‌نگ له‌سیسته‌می به‌ڕێوه‌برندا هه‌م له‌ئاستی ده‌وڵه‌تی‌و رێكخراوه‌یی
دا‌وه‌هه‌م له‌سه‌ر ئاستی تاك‌و كۆمه‌ڵدا.
بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژوودا ته‌نیا دوای شۆڕشی به‌ناو كۆمه‌نیستی له‌یه‌كێتی
سۆڤیه‌تی جاران له‌ساڵی 1917دا ئابووری ده‌وڵه‌تی وه‌كو سیسته‌مێكی ئابوری‌و
سیاسی دروست بوو له‌سه‌ر بنه‌مای (collective) جماعی كه له‌هه‌موو پرۆسه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی‌و
په‌روه‌رده‌یدا دژی فه‌لسه‌فه‌و جیهانبینی فه‌ردگه‌رایی بوو‌وه له‌م سیسته‌مه‌دا‌واته
پیاده‌كردنی ئابوری ده‌وڵه‌تی یان ئابوری به‌رنامه داڕێژراودا بوونی كه‌رتی
تایبه‌ت، وه‌ك ناسنامه‌یه‌ك بۆ فه‌ردگه‌رایی به ته‌واوی له‌ناوبرا، وه ئه‌نجامه‌كه‌شی
به‌له‌به‌رچاوگرتنی هه‌لومه‌رجی مێژووی، چه‌نده‌ها تێبینی تر كه لێره‌دا
بواری باسی ئێمه نییه. ئه‌مه بوو كه بینیمان، سیسته‌می ئابوری ده‌وڵه‌تی
له‌هه‌موو بواره‌كاندا شكستی هێنا، تاوای لێهات هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه په‌یڕه‌وكه‌ری
سیسته‌می ئابوری ده‌وڵه‌تی بوون وه‌ك ئایدۆلۆژیا‌و سیاسه‌ت، جارێكی تر گه‌ڕانه‌وه
بۆ سیسته‌می ئابوری بازاڕی ئازاد، له سیسته‌می بازاڕی ئازادا ره‌گه‌زی عرچ
و گل‌ب حوكم له‌سه‌ر به‌هاو جۆری كاڵاكان ده‌دات، له‌وێ تاكه‌كان ئازادن كه‌ڵك له‌توانا
فه‌ردیه‌كانی خۆیان وه‌ربگرن بۆ قازانجی زۆرتر‌وه‌هه‌روه‌ها جۆری ئه‌و ژیانه‌ی
كه خۆیان هه‌ڵی ده‌ژمێرن.
دوای روخانی سیسته‌می كۆمۆنیزم له‌كۆتایی ده‌یه‌ی هه‌شته‌می سه‌ده‌ی
بیست، گه‌لێك راوبۆچونی جیاواز له‌سه‌ر ئاستی ئه‌كادیمی له‌دونیادا دروست بوو
له‌سه‌ر بازاڕی ئازاد، دیارترینیان بۆچونه‌كانی فۆكۆیاما بوو كه پێی‌وابوو به‌روخانی
سیسته‌می ئابوری كۆمۆنیستی، ئیتر ته‌نیا جیهانبینی وه ئایدۆلۆژیای لیبڕاڵ
دیموكراتی رۆژئاواییه‌كه له‌وێدا تاك ئازاده، بازاڕ ئازاده‌وه فه‌رهه‌نگ‌و
شارستانێتی مرۆڤایه‌تی له‌لوتكه‌دایه كه هیچ شتێ تر‌وایه جیهان بینی‌و
ئایدۆلۆژیه‌كی تر نابێته ئه‌لته‌رناتیڤی له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌ی
فۆكۆیامادا، بۆچوونی چۆمسكی بوو‌وه ئێستاش هه‌یه كه پێیوایه سیسته‌می
نوێی ئابوری‌و بازاڕی ئازاد له‌جیهاندا هیچ نییه له‌به‌هه‌شتێ زیاتر بۆ سه‌رمایه‌داران،
دۆزه‌خێ بۆ هه‌ژاران‌و گه‌لانی جیهانی سێیه‌م.
به‌بوونی ئه‌م بۆچونانه‌و چه‌نده‌ها بۆچونی تری دژیه‌ك، ئه‌مه‌ی
ئه‌مڕۆ‌واقعی ئابوری جیهانییه، له‌سه‌ر بنه‌مای بازاڕی ئازاد ده‌ڕوات، بازاڕی
ئازاد جگه له‌مانا ئابوریه‌كه‌ی بووته فه‌رهه‌نگ‌و ئایدۆلۆژیای ژیان‌و سیاسه‌ت‌و
بنه‌مای ده‌وڵه‌ت‌و داهات‌و به‌رنامه‌ی داهاتووی وڵاتان هه‌روه‌كو ئاماژه‌مان
پێدا، كه‌رتی تایبه‌ت ره‌گه‌زی سه‌ره‌كی ئابوری بازاڕی ئازاده. باشی‌و گه‌شه‌ی
ئابوری بازاڕی ئازادیش به‌نده به باشكردن‌و كاراكردن‌و گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی
تایبه‌ت له‌ڕووی كارگێری‌و رێكخستن‌و ئامانج دیاریكردن‌و پێ گه‌یاندنی‌وه به‌رزكردنه‌وه‌ی
توانای مرۆیی‌و كه‌ڵك‌وه‌رگرتن له‌تكنۆلۆجیای سه‌رده‌م.وه هه‌روه‌ها پابه‌ندكردنی
كه‌رتی تایبه‌ت به‌یاساكانی ژینگه‌و به‌رپرسیاریه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌مانه
هه‌موو بنه‌مان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت بتوانێ رۆڵی هه‌بێت له‌گه‌شه‌ی
ئابوری به به‌ركارهێنانی هه‌رچی زۆرترین هێزی كار‌وه فراوان كردنی به‌رهه‌مهێنان
له هه‌رچی زۆرترین بواره‌كانی‌وه كه‌رته‌كانی ئابوری‌دا.
گه‌شه‌كردنی كه‌رتی تایبه‌ت له‌بازاڕی ئازادا له‌سه‌ر ئاستی
جیهان قاگعانه په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌ئاستی پێشكه‌وتنی فه‌رهه‌نگی شارستانی‌وه
مێژووی به‌رهه‌مهێنان‌و بزوتنه‌وه‌ی دادپه‌روه‌رانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی. له‌وڵاتانی
پیشه‌سازی رۆژئاوا كه مێژوویه‌كی درێژی پیشه‌سازی‌و به‌رهه‌مهێنان‌و ململانێی
ئایدۆلۆی‌و خه‌باتی دادپه‌روه‌رانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، كه‌رتی تایبه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی
رێژه‌ی به‌جۆری ئاراسته‌و جۆر كراوه كه ببێته پایه‌ی سه‌ره‌كی ئابوری كه
هاوڕێك بێت له‌گه‌ڵ ژینگه دۆستی‌و مرۆڤ دۆستی‌و به‌رپرسیاریه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
نیشتمانی‌وه هه‌روه‌ها په‌یامی فه‌رهه‌نگی‌و شارستانی گه‌لانی رۆژئاوا، به‌ڵام
له‌وڵاتانی جیهانی سێیه‌م، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌تائێستاش
فه‌رهه‌نگ‌و عقلیه‌تی فئودالی زاڵه له‌په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان،وا‌وابه‌سته‌بوونی
فردی به فه‌رهه‌نگ‌و عقلیه‌تی (جماعیه‌وه)وای كردووه كه له‌بازاڕی ئازادی
هاوچه‌رخدا عقلیه‌تی اقگاعی بوون ره‌نگبداته‌وه له‌كه‌رتی تایبه‌تیدا،
به‌و مانایه به عقلیه‌تی ده‌ورانی فئودالیزم مامڵه له‌گه‌ڵ دیارده ئابوری‌و
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسیه‌كاندا بكرێت.
بۆ نموونه ئه‌گه‌ر له‌ده‌ورانی اقگاعیدا ئه‌مه باو بوبێت كه
بڵێین ئه‌م پارچه‌و ئه‌و پارچه زه‌مینه له‌وێوه بۆ ئه‌وێ هی فڵان كه‌سه، ئه‌وا
ئه‌مڕۆ ده‌وترێت فڵان كه‌رتی ئابوری یان بازرگانی تایبه‌ت به فڵان‌و كه ئه‌مه
له‌ته‌واوی‌وڵاتانی دواكه‌وتووی دونیا ده‌بینرێت‌وه‌كو ئاسیا ئه‌فه‌ریق،وه‌وڵاتانی
عه‌ره‌ب، چونكه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌و شوێنانه به‌رپرسیاریه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی،
نیشتمانی، انسانی تا حه‌ددی كاره‌سات لاوازه،وه هه‌روه‌ها نه‌بوونی فه‌رهه‌نگ‌و
خه‌باتی ئاشتیانه بۆ دادپه‌روه‌ری له‌گه‌ڵ نه‌بوونی ده‌ركی سیاسی لای
زۆرینه‌ی دانیشتوانی ئه‌و شوێنانه‌وای كردووی كه ئابوری اقگاعی بكرێت‌و
زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵك له ژیانێكی كوله‌مه‌رگیدا بژین‌و‌وه كه‌مینه‌یه‌كیش
له‌ژیانێكی‌وابژین كه هه‌تا سه‌رمایه‌دارانی‌وا به‌ئاسانی ناتوانن به‌ده‌ستی
بهێنن، چونكه كه‌رتی تایبه‌ت به‌جۆرێ ئاراسته نه‌كراوه كه ئه‌رك‌و گرانی له‌سه‌ر
ده‌وڵه‌ت كه‌م بكاته‌وه، یه‌كێ له‌باشیه هه‌ره گرنگه‌كانی‌وه په‌یامی
ئابوری له‌بواره جیاجیاكانی ژیاندا ده‌بێته پاڵپشتی سه‌ره‌كی داهاتی ده‌وڵه‌ت‌و
گه‌شه‌كردن‌و فراوانبونی كه‌رتی تایبه‌ت له‌به‌رهه‌مهێناندا، نه ته‌نیا له‌ڕووی
ئابوریه‌وه پاڵپشتی ده‌وڵه‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مخارج‌و ئه‌رك به‌ڵكو
له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسیشه‌وه گرنگی خۆی هه‌یه به‌وه‌ی كه تاچه‌ند
زیاتر خه‌ڵك له‌كه‌رتی تایبه‌تی به‌رهه‌مهێناندا چالاك بێ ئه‌وه‌نده تاكه‌كان
ئازاد ده‌بن‌وه زیاتر ده‌توانن له‌و ئازادیه‌ی كه هه‌یانه كاری داهێنه‌رانه‌ی
بكه‌ن‌وه‌به‌مه‌ش هه‌م به‌رهه‌می باشتر‌وه تازه‌و زیاتر به‌رهه‌م بێنن، جگه له‌مه‌ش
تاكه‌كان له‌ڕووی سیاسی‌و بیروباوه‌ڕه‌وه ئازاد ده‌بن‌وه رۆڵی ده‌وڵه‌ت كه‌م
ده‌بێته‌وه له‌ده‌ست تێوه‌ردان له‌كاروباری تایبه‌تی تاكه‌كان‌و‌وه ئازادییه‌كانیان‌وه
ئه‌مه‌ش‌واته كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆڵی ده‌وڵه‌ت بۆ نزمترین ئاست‌وه فراواتنكردنی
ئازادی تاكه‌كان له‌بواری ئابوری‌و سیاسی‌دا بووه‌ته فه‌رهه‌نگی سیاسی‌و
ئابوری هاوچه‌رخ،وه سیاسه‌تی گه‌شه‌پێدانی‌وڵاتانی رۆژئاوا، بۆ نموونه له
ئابی (2010)دا‌وه‌زیری گشه‌پێدانی دانیمارك «سۆغت پیند» به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی
رایگه‌یاندن، كه ئه‌و‌وڵاتانه‌ی له جیهانی سێیه‌م‌وه‌تائێستاش له كۆمه‌كی
دانمارك به‌هره‌مه‌ند ده‌بن، ئیتر به‌بێ مه‌رج كۆمه‌كیان پێنه‌درێت‌وه ئه‌م مه‌رجانه‌ش
بریتین له پیاده‌كردنی سیسته‌می دیموكراسی‌و ئازادی‌و گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی
تایبه‌ت ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه گه‌شه‌كردنی كه‌رتی تایبه‌ت بوه‌ته
پێویستیه‌كی ئابوری‌وسیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌وه‌هه‌تا مێژوویش له‌قۆناغی ئه‌مڕۆی
مرۆڤایه‌تی، هه‌ر بۆیه‌ش له‌كۆتایی ده‌یه‌كانی هه‌شتای سه‌ده‌ی رابردوو
گۆرباجوف هۆشداری دا به كۆمه‌نیسته‌كان كه ئه‌گه‌ر چاكسازی له‌بواری ئابوری‌دا
نه‌كرێ ئه‌وا روسیا له‌داهاتوودا نه‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ رۆژئاوا، به‌ڵكو له كۆریای
باشوریشدا پێشبڕكێی پێ ناكرێت‌وجێ ده‌مێنێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ كه‌رتی تایبه‌ت گرنگیه‌كی حتمی‌و پێویست بێت بۆ گه‌شه‌ی
ئابوری له‌قۆناغی ئه‌مڕۆی مێژوویدا، ئه‌وا رێكخستن‌و یاسا گوزاری دادپه‌روه‌رانه‌و
به‌شداركردنی هه‌ره زۆری تاكه‌كان له كۆمه‌ڵدا له كه‌رته‌كانی ئابوری‌دا مه‌رجی
فه‌راهه‌مكه‌ره كه كه‌رتی تایبه‌ت رۆڵی ته‌ندروستانه ببینێ هه‌م له‌گه‌شه‌ی
ئابوری‌دا په‌یداكردنی شوێنی كار، داهات بۆ ده‌وڵه‌ت‌وه پابه‌ندبوون به به‌رپرسیاریه‌تی
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ژینگه‌و مافی ئابوری هاوڵاتیان.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بنه‌ماو فاكته‌ری كاراكردنی كه‌رتی تایبه‌ت
به‌ئاراسته‌یه‌كی چالاك‌و به‌رهه‌مهێن ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌یه:
1- رێكخستنی بازاڕی كار به‌شێوه‌یه‌ك كه راهێنان بۆ بواره‌ی
جۆراوجۆری كار له‌خۆ بگرێت، رێكخستن‌و تایبه‌تكردنی سه‌ندیكاكانی كار،وه هه‌ماهه‌نگی
كردن بازاڕی كار له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه داراییه‌كان بۆ ته‌مویل كردنی هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی
گونجاو به‌رهه‌مهێن كه به‌های هه‌بێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توانا‌و ئابوری،وه
هه‌روه‌ها یاسا گوزاری گونجاو هاوچه‌رخ بۆ پاراستنی مافی كرێكاران‌و بێ كاران
له‌ڕووی ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ئه‌مه‌ش كاتێ فه‌راهه‌م ده‌بێت كه یاسای
كار‌و بیمه‌و ژینگه‌ی كار له‌رێگه‌ی سه‌ندیكای كرێكاران‌و فه‌رمانبه‌ران‌و خاوه‌ن
كاره‌كانه‌وه له‌په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت‌و كاری پێبكرێت.
2- سه‌رمایه‌گوزاری كردن‌وه تمویلكردنی پرۆژه‌ی شوێنی كار له‌لایه‌ن
ده‌وڵه‌ته‌وه به‌پێی یاسا له‌كه‌رتی تایبه‌ت‌وه فراوانكردنی بازنه‌ی به‌شداری
زۆرتری خه‌ڵك له‌و پرۆژه به‌رهه‌م هێنانه‌دا كه رۆژانه زۆرترین به‌كارهێنانی
هه‌یه بۆ نموونه بواری‌وزه، خۆراك‌وه خزمه‌ت گوزاریه‌كان، به‌مه‌ش ده‌توانرێت
ئاستی دارایی‌و ئابوری خه‌ڵك به‌رزبكرێته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه ژیانێكی هاوچه‌رخ‌وه
په‌یوه‌ندیه‌كی ئابوری هاوچه‌رخ دروست بكات.
3- ئاراسته‌كردنی كه‌رتی تایبه‌ت له‌سه‌ر سسته‌می هاوبه‌ش (coopetive)، چونكه له‌م سسته‌مه‌دا
خه‌ڵك هه‌م به‌شداره له‌به‌رهه‌م هێناندا‌وه هه‌م به‌شداره له‌قازانج، به‌مه‌ش
ده‌توانرێت دیموكراسی نه‌ك هه‌ر له‌رێكخستن‌و بڕیاریداندا پیاده‌بكرێت، به‌ڵكو
رێگایه‌كیشه بۆ فراوانكردنی دیموكراسی له‌ئابوریدا.
4- ئاراسته‌كردنی به‌رنامه‌ی خوێندگه‌كان هه‌ر له‌ئاماده‌ییه‌وه تا
قۆناغه‌كانی زانكۆ به‌شێوه‌یه‌ك كه پاڵپشت‌و هانده‌ر بێت بۆ بازاڕی كار، به‌مه‌ش
پێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت به‌هێز ده‌بێت له‌ڕووی ئاماده‌بوونی هێزی كاری كارا‌و
شاره‌زا كه هه‌م بۆ ئابوری كه‌رتی تایبه‌ت‌و‌وڵات به‌كه‌ڵك بن‌وه هه‌م خۆشیان
ژیانێكی خۆشگوزه‌ران فه‌راهه‌م بكه‌ن.
ئه‌مه‌ی كه ئه‌مڕۆی ئاشكرایه‌و دیاره له‌سه‌ر ئاستی جیهان، گه‌شه‌ی
كه‌رتی تایبه‌ت مه‌رجه بۆ گه‌شه‌ی ئابوری‌وڵاتان،وه به‌رای من ئه‌گه‌ر گه‌شه‌ی
ئابوری له‌هه‌ر شوێن‌و‌وڵاتێك هاورێك نه‌بێت له‌گه‌ڵ خۆشگوزه‌رانی هه‌ره زۆری
هاوڵاتیان به‌چالاك كردنیان‌وه به‌شداریكردنیان له گه‌شه‌ی ئابوری‌و به‌هره‌كانی
ئه‌وا ئه‌م وڵات له ئاكامدا به‌ئاراسته‌یه‌كدا ده‌ڕوات كه دادپه‌روه‌ریی تیا
نه‌بێت به‌مه‌ش كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و دوو جه‌مسه‌ری دژ یه‌ك تاو ده‌دات‌وه‌تا ئه‌م
دوو جه‌مسه ره‌ش دیارتر‌و زه‌ق تر بێت، ئه‌وا كۆمه‌ڵگا ده‌بێته زه‌میینه‌ك كه
هه‌موو روداوێكی خراپی تیادا روبدات ئه‌مه‌ش ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ ئاشتی‌و
ئاسایش، بۆیه پێداگرتن له‌سه‌ر دادپه‌روه‌ری‌وه پیاده‌كردنی دادپه‌روه‌ری ته‌نیا
زامنه كه گه‌شه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت له‌بازاڕی ئازاد دا ببێته مایه‌ی خۆشگوزه‌رانی
بۆ هه‌موان.
محه‌مه‌د ئه‌مین گه‌ناوی
مامۆستای كشتوكاڵ له زانكۆی سلیمانی
بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژوودا ته‌نیا دوای شۆڕشی به‌ناو كۆمه‌نیستی له‌یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران له‌ساڵی 1917دا ئابووری ده‌وڵه‌تی وه‌كو سیسته‌مێكی ئابوری‌و سیاسی دروست بوو له‌سه‌ر بنه‌مای (collective) جماعی كه له‌هه‌موو پرۆسه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی‌و په‌روه‌رده‌یدا دژی فه‌لسه‌فه‌و جیهانبینی فه‌ردگه‌رایی بوو‌وه له‌م سیسته‌مه‌دا‌واته پیاده‌كردنی ئابوری ده‌وڵه‌تی یان ئابوری به‌رنامه داڕێژراودا بوونی كه‌رتی تایبه‌ت، وه‌ك ناسنامه‌یه‌ك بۆ فه‌ردگه‌رایی به ته‌واوی له‌ناوبرا، وه ئه‌نجامه‌كه‌شی به‌له‌به‌رچاوگرتنی هه‌لومه‌رجی مێژووی، چه‌نده‌ها تێبینی تر كه لێره‌دا بواری باسی ئێمه نییه. ئه‌مه بوو كه بینیمان، سیسته‌می ئابوری ده‌وڵه‌تی له‌هه‌موو بواره‌كاندا شكستی هێنا، تاوای لێهات هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه په‌یڕه‌وكه‌ری سیسته‌می ئابوری ده‌وڵه‌تی بوون وه‌ك ئایدۆلۆژیا‌و سیاسه‌ت، جارێكی تر گه‌ڕانه‌وه بۆ سیسته‌می ئابوری بازاڕی ئازاد، له سیسته‌می بازاڕی ئازادا ره‌گه‌زی عرچ و گل‌ب حوكم له‌سه‌ر به‌هاو جۆری كاڵاكان ده‌دات، له‌وێ تاكه‌كان ئازادن كه‌ڵك له‌توانا فه‌ردیه‌كانی خۆیان وه‌ربگرن بۆ قازانجی زۆرتر‌وه‌هه‌روه‌ها جۆری ئه‌و ژیانه‌ی كه خۆیان هه‌ڵی ده‌ژمێرن.
دوای روخانی سیسته‌می كۆمۆنیزم له‌كۆتایی ده‌یه‌ی هه‌شته‌می سه‌ده‌ی بیست، گه‌لێك راوبۆچونی جیاواز له‌سه‌ر ئاستی ئه‌كادیمی له‌دونیادا دروست بوو له‌سه‌ر بازاڕی ئازاد، دیارترینیان بۆچونه‌كانی فۆكۆیاما بوو كه پێی‌وابوو به‌روخانی سیسته‌می ئابوری كۆمۆنیستی، ئیتر ته‌نیا جیهانبینی وه ئایدۆلۆژیای لیبڕاڵ دیموكراتی رۆژئاواییه‌كه له‌وێدا تاك ئازاده، بازاڕ ئازاده‌وه فه‌رهه‌نگ‌و شارستانێتی مرۆڤایه‌تی له‌لوتكه‌دایه كه هیچ شتێ تر‌وایه جیهان بینی‌و ئایدۆلۆژیه‌كی تر نابێته ئه‌لته‌رناتیڤی له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌ی فۆكۆیامادا، بۆچوونی چۆمسكی بوو‌وه ئێستاش هه‌یه كه پێیوایه سیسته‌می نوێی ئابوری‌و بازاڕی ئازاد له‌جیهاندا هیچ نییه له‌به‌هه‌شتێ زیاتر بۆ سه‌رمایه‌داران، دۆزه‌خێ بۆ هه‌ژاران‌و گه‌لانی جیهانی سێیه‌م.
به‌بوونی ئه‌م بۆچونانه‌و چه‌نده‌ها بۆچونی تری دژیه‌ك، ئه‌مه‌ی ئه‌مڕۆ‌واقعی ئابوری جیهانییه، له‌سه‌ر بنه‌مای بازاڕی ئازاد ده‌ڕوات، بازاڕی ئازاد جگه له‌مانا ئابوریه‌كه‌ی بووته فه‌رهه‌نگ‌و ئایدۆلۆژیای ژیان‌و سیاسه‌ت‌و بنه‌مای ده‌وڵه‌ت‌و داهات‌و به‌رنامه‌ی داهاتووی وڵاتان هه‌روه‌كو ئاماژه‌مان پێدا، كه‌رتی تایبه‌ت ره‌گه‌زی سه‌ره‌كی ئابوری بازاڕی ئازاده. باشی‌و گه‌شه‌ی ئابوری بازاڕی ئازادیش به‌نده به باشكردن‌و كاراكردن‌و گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی تایبه‌ت له‌ڕووی كارگێری‌و رێكخستن‌و ئامانج دیاریكردن‌و پێ گه‌یاندنی‌وه به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای مرۆیی‌و كه‌ڵك‌وه‌رگرتن له‌تكنۆلۆجیای سه‌رده‌م.وه هه‌روه‌ها پابه‌ندكردنی كه‌رتی تایبه‌ت به‌یاساكانی ژینگه‌و به‌رپرسیاریه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌مانه هه‌موو بنه‌مان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت بتوانێ رۆڵی هه‌بێت له‌گه‌شه‌ی ئابوری به به‌ركارهێنانی هه‌رچی زۆرترین هێزی كار‌وه فراوان كردنی به‌رهه‌مهێنان له هه‌رچی زۆرترین بواره‌كانی‌وه كه‌رته‌كانی ئابوری‌دا.
گه‌شه‌كردنی كه‌رتی تایبه‌ت له‌بازاڕی ئازادا له‌سه‌ر ئاستی جیهان قاگعانه په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌ئاستی پێشكه‌وتنی فه‌رهه‌نگی شارستانی‌وه مێژووی به‌رهه‌مهێنان‌و بزوتنه‌وه‌ی دادپه‌روه‌رانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی. له‌وڵاتانی پیشه‌سازی رۆژئاوا كه مێژوویه‌كی درێژی پیشه‌سازی‌و به‌رهه‌مهێنان‌و ململانێی ئایدۆلۆی‌و خه‌باتی دادپه‌روه‌رانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، كه‌رتی تایبه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌ی به‌جۆری ئاراسته‌و جۆر كراوه كه ببێته پایه‌ی سه‌ره‌كی ئابوری كه هاوڕێك بێت له‌گه‌ڵ ژینگه دۆستی‌و مرۆڤ دۆستی‌و به‌رپرسیاریه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و نیشتمانی‌وه هه‌روه‌ها په‌یامی فه‌رهه‌نگی‌و شارستانی گه‌لانی رۆژئاوا، به‌ڵام له‌وڵاتانی جیهانی سێیه‌م، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌تائێستاش فه‌رهه‌نگ‌و عقلیه‌تی فئودالی زاڵه له‌په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان،وا‌وابه‌سته‌بوونی فردی به فه‌رهه‌نگ‌و عقلیه‌تی (جماعیه‌وه)وای كردووه كه له‌بازاڕی ئازادی هاوچه‌رخدا عقلیه‌تی اقگاعی بوون ره‌نگبداته‌وه له‌كه‌رتی تایبه‌تیدا، به‌و مانایه به عقلیه‌تی ده‌ورانی فئودالیزم مامڵه له‌گه‌ڵ دیارده ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسیه‌كاندا بكرێت.
بۆ نموونه ئه‌گه‌ر له‌ده‌ورانی اقگاعیدا ئه‌مه باو بوبێت كه بڵێین ئه‌م پارچه‌و ئه‌و پارچه زه‌مینه له‌وێوه بۆ ئه‌وێ هی فڵان كه‌سه، ئه‌وا ئه‌مڕۆ ده‌وترێت فڵان كه‌رتی ئابوری یان بازرگانی تایبه‌ت به فڵان‌و كه ئه‌مه له‌ته‌واوی‌وڵاتانی دواكه‌وتووی دونیا ده‌بینرێت‌وه‌كو ئاسیا ئه‌فه‌ریق،وه‌وڵاتانی عه‌ره‌ب، چونكه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌و شوێنانه به‌رپرسیاریه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، نیشتمانی، انسانی تا حه‌ددی كاره‌سات لاوازه،وه هه‌روه‌ها نه‌بوونی فه‌رهه‌نگ‌و خه‌باتی ئاشتیانه بۆ دادپه‌روه‌ری له‌گه‌ڵ نه‌بوونی ده‌ركی سیاسی لای زۆرینه‌ی دانیشتوانی ئه‌و شوێنانه‌وای كردووی كه ئابوری اقگاعی بكرێت‌و زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵك له ژیانێكی كوله‌مه‌رگیدا بژین‌و‌وه كه‌مینه‌یه‌كیش له‌ژیانێكی‌وابژین كه هه‌تا سه‌رمایه‌دارانی‌وا به‌ئاسانی ناتوانن به‌ده‌ستی بهێنن، چونكه كه‌رتی تایبه‌ت به‌جۆرێ ئاراسته نه‌كراوه كه ئه‌رك‌و گرانی له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت كه‌م بكاته‌وه، یه‌كێ له‌باشیه هه‌ره گرنگه‌كانی‌وه په‌یامی ئابوری له‌بواره جیاجیاكانی ژیاندا ده‌بێته پاڵپشتی سه‌ره‌كی داهاتی ده‌وڵه‌ت‌و گه‌شه‌كردن‌و فراوانبونی كه‌رتی تایبه‌ت له‌به‌رهه‌مهێناندا، نه ته‌نیا له‌ڕووی ئابوریه‌وه پاڵپشتی ده‌وڵه‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مخارج‌و ئه‌رك به‌ڵكو له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسیشه‌وه گرنگی خۆی هه‌یه به‌وه‌ی كه تاچه‌ند زیاتر خه‌ڵك له‌كه‌رتی تایبه‌تی به‌رهه‌مهێناندا چالاك بێ ئه‌وه‌نده تاكه‌كان ئازاد ده‌بن‌وه زیاتر ده‌توانن له‌و ئازادیه‌ی كه هه‌یانه كاری داهێنه‌رانه‌ی بكه‌ن‌وه‌به‌مه‌ش هه‌م به‌رهه‌می باشتر‌وه تازه‌و زیاتر به‌رهه‌م بێنن، جگه له‌مه‌ش تاكه‌كان له‌ڕووی سیاسی‌و بیروباوه‌ڕه‌وه ئازاد ده‌بن‌وه رۆڵی ده‌وڵه‌ت كه‌م ده‌بێته‌وه له‌ده‌ست تێوه‌ردان له‌كاروباری تایبه‌تی تاكه‌كان‌و‌وه ئازادییه‌كانیان‌وه ئه‌مه‌ش‌واته كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆڵی ده‌وڵه‌ت بۆ نزمترین ئاست‌وه فراواتنكردنی ئازادی تاكه‌كان له‌بواری ئابوری‌و سیاسی‌دا بووه‌ته فه‌رهه‌نگی سیاسی‌و ئابوری هاوچه‌رخ،وه سیاسه‌تی گه‌شه‌پێدانی‌وڵاتانی رۆژئاوا، بۆ نموونه له ئابی (2010)دا‌وه‌زیری گشه‌پێدانی دانیمارك «سۆغت پیند» به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی رایگه‌یاندن، كه ئه‌و‌وڵاتانه‌ی له جیهانی سێیه‌م‌وه‌تائێستاش له كۆمه‌كی دانمارك به‌هره‌مه‌ند ده‌بن، ئیتر به‌بێ مه‌رج كۆمه‌كیان پێنه‌درێت‌وه ئه‌م مه‌رجانه‌ش بریتین له پیاده‌كردنی سیسته‌می دیموكراسی‌و ئازادی‌و گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی تایبه‌ت ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه گه‌شه‌كردنی كه‌رتی تایبه‌ت بوه‌ته پێویستیه‌كی ئابوری‌وسیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌وه‌هه‌تا مێژوویش له‌قۆناغی ئه‌مڕۆی مرۆڤایه‌تی، هه‌ر بۆیه‌ش له‌كۆتایی ده‌یه‌كانی هه‌شتای سه‌ده‌ی رابردوو گۆرباجوف هۆشداری دا به كۆمه‌نیسته‌كان كه ئه‌گه‌ر چاكسازی له‌بواری ئابوری‌دا نه‌كرێ ئه‌وا روسیا له‌داهاتوودا نه‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ رۆژئاوا، به‌ڵكو له كۆریای باشوریشدا پێشبڕكێی پێ ناكرێت‌وجێ ده‌مێنێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ كه‌رتی تایبه‌ت گرنگیه‌كی حتمی‌و پێویست بێت بۆ گه‌شه‌ی ئابوری له‌قۆناغی ئه‌مڕۆی مێژوویدا، ئه‌وا رێكخستن‌و یاسا گوزاری دادپه‌روه‌رانه‌و به‌شداركردنی هه‌ره زۆری تاكه‌كان له كۆمه‌ڵدا له كه‌رته‌كانی ئابوری‌دا مه‌رجی فه‌راهه‌مكه‌ره كه كه‌رتی تایبه‌ت رۆڵی ته‌ندروستانه ببینێ هه‌م له‌گه‌شه‌ی ئابوری‌دا په‌یداكردنی شوێنی كار، داهات بۆ ده‌وڵه‌ت‌وه پابه‌ندبوون به به‌رپرسیاریه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ژینگه‌و مافی ئابوری هاوڵاتیان.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بنه‌ماو فاكته‌ری كاراكردنی كه‌رتی تایبه‌ت به‌ئاراسته‌یه‌كی چالاك‌و به‌رهه‌مهێن ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌یه:
1- رێكخستنی بازاڕی كار به‌شێوه‌یه‌ك كه راهێنان بۆ بواره‌ی جۆراوجۆری كار له‌خۆ بگرێت، رێكخستن‌و تایبه‌تكردنی سه‌ندیكاكانی كار،وه هه‌ماهه‌نگی كردن بازاڕی كار له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه داراییه‌كان بۆ ته‌مویل كردنی هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی گونجاو به‌رهه‌مهێن كه به‌های هه‌بێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توانا‌و ئابوری،وه هه‌روه‌ها یاسا گوزاری گونجاو هاوچه‌رخ بۆ پاراستنی مافی كرێكاران‌و بێ كاران له‌ڕووی ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ئه‌مه‌ش كاتێ فه‌راهه‌م ده‌بێت كه یاسای كار‌و بیمه‌و ژینگه‌ی كار له‌رێگه‌ی سه‌ندیكای كرێكاران‌و فه‌رمانبه‌ران‌و خاوه‌ن كاره‌كانه‌وه له‌په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت‌و كاری پێبكرێت.
2- سه‌رمایه‌گوزاری كردن‌وه تمویلكردنی پرۆژه‌ی شوێنی كار له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه به‌پێی یاسا له‌كه‌رتی تایبه‌ت‌وه فراوانكردنی بازنه‌ی به‌شداری زۆرتری خه‌ڵك له‌و پرۆژه به‌رهه‌م هێنانه‌دا كه رۆژانه زۆرترین به‌كارهێنانی هه‌یه بۆ نموونه بواری‌وزه، خۆراك‌وه خزمه‌ت گوزاریه‌كان، به‌مه‌ش ده‌توانرێت ئاستی دارایی‌و ئابوری خه‌ڵك به‌رزبكرێته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه ژیانێكی هاوچه‌رخ‌وه په‌یوه‌ندیه‌كی ئابوری هاوچه‌رخ دروست بكات.
3- ئاراسته‌كردنی كه‌رتی تایبه‌ت له‌سه‌ر سسته‌می هاوبه‌ش (coopetive)، چونكه له‌م سسته‌مه‌دا خه‌ڵك هه‌م به‌شداره له‌به‌رهه‌م هێناندا‌وه هه‌م به‌شداره له‌قازانج، به‌مه‌ش ده‌توانرێت دیموكراسی نه‌ك هه‌ر له‌رێكخستن‌و بڕیاریداندا پیاده‌بكرێت، به‌ڵكو رێگایه‌كیشه بۆ فراوانكردنی دیموكراسی له‌ئابوریدا.
4- ئاراسته‌كردنی به‌رنامه‌ی خوێندگه‌كان هه‌ر له‌ئاماده‌ییه‌وه تا قۆناغه‌كانی زانكۆ به‌شێوه‌یه‌ك كه پاڵپشت‌و هانده‌ر بێت بۆ بازاڕی كار، به‌مه‌ش پێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت به‌هێز ده‌بێت له‌ڕووی ئاماده‌بوونی هێزی كاری كارا‌و شاره‌زا كه هه‌م بۆ ئابوری كه‌رتی تایبه‌ت‌و‌وڵات به‌كه‌ڵك بن‌وه هه‌م خۆشیان ژیانێكی خۆشگوزه‌ران فه‌راهه‌م بكه‌ن.
ئه‌مه‌ی كه ئه‌مڕۆی ئاشكرایه‌و دیاره له‌سه‌ر ئاستی جیهان، گه‌شه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت مه‌رجه بۆ گه‌شه‌ی ئابوری‌وڵاتان،وه به‌رای من ئه‌گه‌ر گه‌شه‌ی ئابوری له‌هه‌ر شوێن‌و‌وڵاتێك هاورێك نه‌بێت له‌گه‌ڵ خۆشگوزه‌رانی هه‌ره زۆری هاوڵاتیان به‌چالاك كردنیان‌وه به‌شداریكردنیان له گه‌شه‌ی ئابوری‌و به‌هره‌كانی ئه‌وا ئه‌م وڵات له ئاكامدا به‌ئاراسته‌یه‌كدا ده‌ڕوات كه دادپه‌روه‌ریی تیا نه‌بێت به‌مه‌ش كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و دوو جه‌مسه‌ری دژ یه‌ك تاو ده‌دات‌وه‌تا ئه‌م دوو جه‌مسه ره‌ش دیارتر‌و زه‌ق تر بێت، ئه‌وا كۆمه‌ڵگا ده‌بێته زه‌میینه‌ك كه هه‌موو روداوێكی خراپی تیادا روبدات ئه‌مه‌ش ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ ئاشتی‌و ئاسایش، بۆیه پێداگرتن له‌سه‌ر دادپه‌روه‌ری‌وه پیاده‌كردنی دادپه‌روه‌ری ته‌نیا زامنه كه گه‌شه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت له‌بازاڕی ئازاد دا ببێته مایه‌ی خۆشگوزه‌رانی بۆ هه‌موان.
محه‌مه‌د ئه‌مین گه‌ناوی
مامۆستای كشتوكاڵ له زانكۆی سلیمانی
0 comments:
Post a Comment