پاداشتی غەیرە نەقدی
(Non-monetary Rewards)
چیە؟
(Non-monetary Rewards)
چیە؟
یەکێک لە هەڵە گەورەکانی خاوەنکار بریتیە لەوەی کە وا هەست بکات پاداشتکردن تەنها بە پارەی کاش دەبێت و کارمەند تەنها ئەو کاتە هان دەدرێت کە بڕێک پارەی زیادە وەک پاداشت چوبێتە سەر موچەکەی.
نەن-مۆنیتەری ریۆرد
بریتیە لە هاندانێک لە خاوەنکارەوە بۆ کارمەند کە هاندانەکە پارەی کاش نیە بەڵکو شتی ترە، وەک (تکتی نانخواردن لە ڕێستۆرانتێکی باش بۆ کارمەندەکەو خێزانەکەی یاخود دو کەسی تر، تکتی فڕۆکەی ڕۆشتن و هاتن بۆ جێگایەک بۆ گەشتێکی کورت، تکتی سەیرکردنی فیلمێک لە سینەما، هەفتەیەک پشو بە موچەوە، بلیتی بەشداریکردن کۆنسێرت یان ناوچەیەکی گەشتیاریی، نامەیەکی دەستخۆشی، پێدانی بەرهەم یان خزمەتەکانت بە پارەیەکی کەمتر یان خۆڕایی، ڕێکخستنی ئاهەنگ بۆیان، پارەی خولێکی ڕاهێنان لەسەر خواستی خۆی بۆ پێشکەوتن "هەندێجار ئەمەیان دەچێتە قاڵبی
ڕاهێنانەوە، بەڵام هەر هاندانیشە"....هتد)

زۆرێک لە شارەزایان پێیان وایە کە لە هەندێ حاڵەتدا ئەم جۆرە هاندانە کاریگەرترە لە پارەی کاش، چونکە کارمەند هەست دەکات گرنگیت بە خولیاکانی داوەو تەنها پارەت نەکردوەتە پێوەر.
بەڵام گەر خاوەنکاریت و دەتەوێت ئەم جۆرە هاندانە بەکاربهێنیت، ئەگاداربە پێویستە پێشتر لیستێک لەم جۆرە پاداشتە دروست بکەیت و بیدەیت بە کارمەندەکان تا بزانیت زیاتر حەزەکانیان چیەو ڕەیتی بکەن. نەک لە خۆتەوە شت دیاری بکەیت (Don't Assume, Ask.)
بەو هیوایەی هەموتان ببن بە خاوەنکارو کارمەندەکانتان بە یەکێک لەو شێوانە هانبدەن بۆ کاری باشتر
کارامەیی لە کارو بەڕێوەبردن Efficiency in Business & Managementبەسوپاسەوە لە پەیجی
وەرگیراوە
0 comments:
Post a Comment