• نوێترین بابەت

    Apr 14, 2018

    شێوازی راھێنانەن بە کارمەند




    شێوازی راھێنانەکان بە گشتی دەکرێن بە سێ بەشی سەرەکیەوە


    ١- راھێنان لەناوخۆدا یان لەشوێنی کار

     (Internal یان On the Job Training).
    ھەندێ لەخاوەنکارو کۆمپانیاکان خاوەنی سەنتەر یان بەشی راھێنانی خۆیانن و ھەر لەشوێنی کارەکەدا راھێنان بە کارمەند دەکەن. یەکێک لە سودەکانی ئەم جۆرە راھێنانە ئەوەیە کە کارمەند بە فعلی لە شوێنی کارەکەی بەشدار دەبێت و، لە کەشی گشتیی کارەکەی دانابڕێت و، لەلایەن کەسێکەوە فێردەکرێت کە کارمەندی دەزگاکە خۆیەتی و رادەی دڵسۆزی بۆ جێگاکە زیاترە.

    ٢- ڕا‌هێنانی دەرەکی External
    ئەم جۆرە لە راهێنان لە دەرەوەی شوێنی کارو لەلایەن ڕاهێنەری دەرەکیشەوە ئەنجام دەدرێت بە مەبەستی پێشخستنی توانایەکی دیاریکراو. یەکێک لە سودەکانی ئەم جۆرە راهێنانە ئەوەیە کە هەمیشە لایەنی راهێنەر هەمو پێداویستیەکی باشی تایبەت بە راهێنانەک ئامادەکردوەو راهێنان بریتیە لە بواری تایبەتی خۆی. بۆیە زۆربەی جار ئەم جۆرە راهێنانە زۆر چڕوپڕەو ئامادەکاریی باشتری بۆ کراوە. هەندێک لە ڕاهێنانەکان کورتخایەنن و هەندێ جار لەبەر پێویستیش هەندێ خاوەنکار ئامادەیە کارمەند بخاتە بەر کۆرسی درێژخایەن و 
    تەنانەت وەرگرتنی بڕوانامەش


    ٣- راهێنان بە گرێبەست
     (یان شەریکایەتی) Partnershop
    ئەم جۆرە لە ڕا‌هێنان بریتیە لەوەی کە خاوەنکار گرێبەست لەگەڵ زانکۆ یاخود پەیمانگایەک یاخود ئەکادیمیایەک دەکات (یان هەندێجار بە پێچەوانەوە زانکۆکە ئۆفەر دەداتە خاوەنکار) کە بە شێوازی دەوریی و بەردەوام راهێنان و خولی بەرەوپێشبردن بۆ کارمەندەکانی لە شوێنی کارەکەیدا بکاتەوە لە بوارێکی دیاریکراو یاخود چەند بوارێکدا. هەروەها ئەگەر پێویستیش بکات کارمەندەکە دەبەنە دەرەوەی شوێنی کارەکە بۆ هەندێ راهێنانی تایبەت. م جۆرە لە ڕا‌هێنان لەمڕۆدا باوترین جۆرە چونکە لایەنی ڕا‌هێنەر بە تایبەتی بەرنامەیەک دادەڕێژێت بۆ را‌هێنانی کارمەند لەبەرئەوە زۆربەی جار پێشی دەوترێت Customized on-site training

    تێبینی: هەریەک لە شێوازەکانی ڕاهێنان دەکرێت مێثۆدی جیاواز لەفێرکردن بەکاربهێنرێت کە ئەمڕۆ تەکنەلۆجیا ئەو شتانەی ئێجگار ئاسان کردوە وەک وەرگرتنی کڵاس و تیۆریەکان بەشێوەی ئۆنلاین و بەکارهێنانی سیدی و دیڤیدی و چەندەها ئاسانکاریی تری تەنانەت وەک لاب (Lab)ی ئۆنلاین .
    هاوپێچ/ ئاماری شێوازی را‌هێنانەکان لە ئەمەریکا کە زۆرترینیان بریتیە لەو ستایڵەی کە هەردو جۆرەکە تێکەڵ دەکرێن.
    کارامەیی لە کارو بەڕێوەبردن Efficiency in Business & Managementبەسوپاسەوە لە پەیجی:

    Goetsch, David L.; Davis, Stanley. Quality Management for Organizational Excellence:
    Introduction to Total Quality









    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    0 comments:

    Post a Comment

    Item Reviewed: شێوازی راھێنانەن بە کارمەند Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top