ئایا
Over-managing چیە؟ باشە یان خراپ؟
ئۆوڤەر مەنیجینگ
یان مەنیجمێنت، بریتیە لەو ستایڵ یاخود حاڵەتەی کە بەڕێوەبەر یان لیدەر تەرکیزێکی
لە رادەبەدەر دەخاتە سەر ئەوانەی لێڤڵی خوار خۆیی و بەردەوام و بەشێوەیەکی بێزارکەر
ڕێنماییەکانیان پێدەڵێتەوەو داوایان لێدەکات چیبکەن یاخود چی نەکەن. یاخود زۆربەی
کارەکان دەبێت خۆی بیکات یان دەبێت زۆر لە نزیکەوە ئاگای لێی بێت. جگە لەوەش تەنانەت
تەداخول لەو شتە بچوک و لاوەکیانەدا دەکات کە لەکاتی ئەنجامدانی کار رودەدەن و پەل
دەهاوێت بۆ مەسەلەی (مایکرۆمانیجمێنت).
بۆیە کە بویتە
بەڕێوبەری هەرکارو پرۆژەیەک هەوڵبدە خۆت لەم ستایلەو ئۆوڤەر-مەنیجینگ بپارێزیت
چونکە زۆر بێزارکەرەو ئاستی بەرهەم و کارکردن نزم دەکاتەوەو وا لە کارمەند دەکات کە
هەست بکات متمانەت پێی نیە. هەروەها ئەوەش بزانە کە لە بەرامبەر ئەمەدا چەندەها تەکنیک
و ڕێوشوێنی تر هەن کە بێزارکەرنین بۆ کارمەندو دەتوانیت بیانگریتە بەر.
ئاراس عومەر
0 comments:
Post a Comment