بریتیە لە دێڵێگەیشن، پێسپاردن.پێسپاردن واتە: بەڕێوەبەر ئەرک و لێپرسراوێتی و توانای بڕیاردان و زانیاری پێویست دەبەخشێتە یەکێک لە کارمەند یاخود بەڕێوەبەرەکانی خوار لێڤڵی خۆی بۆ ئەنجامدانی کارێک، بەمەش چەند ئامانجێکی باش دەپێکێت، لەوانە:
١- متمانە دەبەخشێتە کەسانی خوار خۆی و بەھێزیان دەکات واتە Empowerment
٢- بەڕێوەبەر خۆی کاتێکی زیاتری دەبێت بۆ بەڕێوەبردنی ئەرکە سەرەکیەکان و کاری زیاتر ئەنجام دەدرێت
٣- جیاوازی لەبیرکردنەوەو بریاردان دروست دەکات و مەسەلەی مەرکەزیبون "سێنترالیزم" دور دەخاتەوە.
دیارە ئەمەش دیسان بەدور نیە لە مخاطرەو ترس، چونکە رەنگە کەسێک بەکارێکی هەڵە ھەمو پلانەکانی بەڕێوەبەر تێکبدات، بۆیە زۆر گرنگە بەڕێوەبەر بزانێت دێلیگەیشن لەگەڵ چ کەسێک دەکات و مەسئولیەتی دەرئەنجامەکانیشی ھەڵبگرێت.
ئاراس عومەر
0 comments:
Post a Comment