فردریك تایلۆر
تایلۆر یەكەم زاناو داهێنەری بزوتنەوەی بەڕێوەبردنی زانستیە كە جەختی كردۆتەوە لە بەكارهێنانی زانست لە كاركردن لەبواری بەڕێوەبردن بەئامانجی بەرزكردنەوەی ئاشتی پیشەسازی و كەم كردنەوەی تێچوونی بەرهەم هێنان
تایلۆر لە قوتابخانە سەركەوتوو نەبوو بۆبەدەست هێنانی بڕوانامە بەرز لەبەر ئەوە بووە بە تەكنیكار لە یەكێك لە كارگەی پیشەسازیەكان وە بەهۆی لێهاتوویی لە كارەكانی پایەی بەرز بۆتەوە هەتا بووە بە سەرۆكی ئەندازیاران
ئەم زانایە لەگشت ئاستەكانی بەڕێوەبردن وسەرپەرستیارتی كاری كردووە . خاوەن ئەزموونێكی پراكتیكی زۆر بووە
هۆی ئەم ئەزموونەیەوە دەست دەكات بە نووسین لە بواری بەڕێوەبردن وكاركردن وپێداویستیەكانی ئەم بوارە هەتا گەیشتە چەند بیرۆكەیەك كە بوونەتە بەردی بناغەی تیۆرەكانی بەڕێوەبردنی زانست .
یەكەم توێژینەوەی تایلۆر لە ساڵی ١٩٠٣ بووە كە بەناوی بەڕێوەبردنی وۆرك شۆپ بووە پێشكەشی كۆمەڵێك ئەندازیاری میكانیكی ئەمریكی كرد كە تێدا باسی لە فەلسەفەیكی بەڕێوەبردن دەكات كە كرێكاران بەدوای ڕۆژانەی بەرزن وە خاوەن كاریش بەدوای كەمكردنەوەی تێچوون
تایلۆر بۆ چوونەكانی لە كتێبێك كۆكردەوە بەناوی پرانسیپەكانی بەڕێوەبردنی زانستی
بۆچوونی تایلۆر كارگێری دەزگا ئەركێ دەكەوێتە ئەستۆ بۆ هەڵبژاردن وڕاهێنانی زانستی بۆ كاركردن ودانانی پێوەر وڕێخستنی كار وە دەست نیشان كردنی ڕۆژانە كەپشت دەبەستێت بە دراسەكردنی (كات وجووڵە) هەروەها كاركردن بۆبە دیهێنانی هاوكاری لەكەڵ كرێكارانن ئەوەی گرنگە تایلۆر وەزیفەكانی پلان دانان وجێبەجێ كردنی لەیەكتر جیاكردەوە
لەبەر ئەوەی تایلۆر لە ئاستی نزمەوە بۆتە فەرمانبەر هەتا پایەیە بەرزبۆتەوە شارەزای تەواو لە گشت ئاستەكانی بەڕێوەبردن پەیداكردوە هەرلەبەر ئەمەشە گرنگی بە ئاستی نزم داوە لە شێوازی هونەری بەڕێوەبردندا چونكە زۆر باش كێشەكانی كاركردنی زانیوە
تایلۆر یەكێك بووە لەوكەسانەی كەوا ئامادەبوونی هەبووە لە كۆنگرەی پەرلەمانی ئەمریكا لە ساڵی ١٩١٢
0 comments:
Post a Comment