سەرمایەی هزرو بیرکردنەوەی بەڕێوەبردن-
راس المال الفكري
لە دنیای کاری ئەمڕۆدا بەهۆی پێشکەوتنە زۆر و
بەردەوامەکان بۆ بەرەو بنیادنانی ئابورییەکی تۆکمە و بەهێز پشت بە
ڕێکخراوە گەورەکان بەستراوە .
ئەم پێشکەوتنە خێراییەش بۆتە هۆی سەرهەڵدانی ڕێکخراوی
گەورە
و بچوک و مامناوەند وە ئەم ڕێکخراوانەش بە قەبارە
جیاوازەکانییانەوە لەسەر بنەمای زانست و
زانیاری سەردەمییانە دامەزرێنراون بێ گومان ئەم جۆرە ڕێکخراوانەش پێویستییان بە
ئەزمونە تایبەتمەندە جیاوازەکان و کەسانی داهێنەر هەیە بۆ سەرپێکەوتن و مانەوە لە بازاڕی کاردا.
هەر بۆیە لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت کە ڕێکخراوەکان گرنگی
دەدەن بە سەرچاوەی مرۆیی و ئەقڵی مرۆڤ بۆ ئیش و کارەکانییان بە شێوەیەکی کاریگەر ئەم
سەرچاوانەش زیاترلە ناوخۆی وڵاتەکاندا سەر هەڵدەدەن و سودییان لێدەبینرێت، بۆیە دەتوانین
پێناسەی سەرماییەی هزرو بیر
(راس المال الفكري)
بکەین کە بریتیە " لەو کەسانەی کە خاوەن زانست و زانیاری وخاوەن بیرو ئەزمونی
کارن وە ئەو زانیاری و شارەزاییە دەتوانرێت بەکار بهێنرێت لە بەرهەم هێنان و
بەدەست هێنانی داهات و سەروەتی مادی بۆ ڕێکخراو وە هەروەها دەتوانرێت پشت بە ئەو
تواناو لێهاتوویانە ببەسترێت بۆ بەهێز
بوونی توانای کێبڕکێ لە بازاڕی کاردا".
بۆ زیاتر ئاشنا بوون تێگەیشتن لە کەسانی خاوەن سەرمایەی
هزرو بیری بەڕیوەبردن دەتوانین بە چەند خاڵێک تایبەتمەندییەکانی ئەم جۆرە کارەکتەرانەی
کۆمەڵگا بەم شێوەیە دەستنیشان بکەین:-
١- (صاحب راس المال الفكري) کەسانی خاوەن سەرمایەی بیر بەوە
دەناسرێنەوە کە خاوەنی تواناو شارەزایەکی بەرزو هەمە جۆرن لە کاردا.
٢-کەسانی خاوەن سەرمایەی بیر بە وە دەناسرێنەوە کە
هەمیشە کە کارەکتەرێکی بەهێزو سەربەخۆن چ لە کارکردندا و چ لە بیرکردنەوەدا.
٣-کەسانی خاوەن سەرمایەی بیر دەتوانن بە ئاسانی خۆیان
بگونجێنن لە گەڵ جۆراو جۆری ژینگەی کاردا وە دەتوانن بە باشترین شێوە بڕیار بدەن.
٤-یەکێکی تر لە تایبەتمەندییەکانی خاوەن سەرمایەی بیر دەتوانرێت
تواناو شارەزاییەکانییان وەبەر بهێنن بۆ دروست کردنی داهاتی دارایی یان مادیی.
٥-یەکێکی تر لە تایبەتمەندییەکانی ئەم چینەی کۆمەڵگا
هەمیشە پێویستە لە ئاستە ستراتیژییەکانی بەڕیوبەردندا بن لە ڕێکخراوە کاندا بەڵام
بە ژمارەو پلەی جیاواز.
٦-خاوەن هزرەکانی
بەڕێوەبردن بەردەوام هەوڵ دەدەن کە
بکرێنەوە بەڕووی دەرەوەی ژینگەی کاری خۆیاندا بۆ سود وەرگرتن لە ئەزمونی کەسانی
دەورو بەر.
لەم نوسینەدا تەنها تیشکمان خستە سەر
(خاوەن سەرمایەی بیر-راس
المال الفكري) بۆیە ئەگەر نەمانتوانیبێت ئەم ناونیشانە دەقاو دەق
وەربگێڕین ئەوا داوای لێبوردن دەکەین لە
خوێنەران وە لە نوسینەکانی داهاتودا
دەتوانین زیاتر باسی ئەم چینە بکەین ئایا ئەم سەروەتە بیریی و مرۆییە بوونی هەیە
لە کوردستان یان نا ئایا کاریگەریان چییە لە کۆمەڵگەدا ئەگەر بوونیا هەیە وە چۆن
دەتوانین سود وەربگرین لەم توانا مرۆییە لە
کوردستاندا، ئەم سەروەتە دەتوانرێت چۆن خزمەت بکرێت وە چۆن ئەم سەرمایە گەورەیە لە
لە ناوچوون و بە فیڕۆدان بپاریزین وەدواتر چۆن دەتوانین پەرەی پیبدەین.
*زاراوەی (راس المال الفكري) زاراوەیەکی نوێیە لا
زانست کارگێڕی و بەڕێوەبردندا بۆیە بە پێویستم زانی بەشێوەیەکی سادەو پوخت
خوێنەرانی بەڕیز ئاشنا بکەم بە ئەم زاراوەیە.
بۆ نوسینی ئەم بابەتە سود وەرگیراوە لە کتێبی
(إتجاهات إدارية حديثة الرواد- د.هاني محمد السعيد-
دكتورا الفلسفة في إدارة الأعمال-مصر)
نوسین و وەرگێڕان:
هۆشمەند محمەد
ماستەر لە کارگێڕی کاردا – زانکۆی قەناتی سوێس- میسر
Betshoot.com Casino and Hotel - Joliet IL
ReplyDeleteBetshoot Casino 의정부 출장안마 and 춘천 출장마사지 Hotel Visit Betshoot.com Hotel and 충청북도 출장안마 Casino Joliet IL today and 의정부 출장샵 be rewarded for 통영 출장마사지 your 777 Casino Blvd Joliet IL IL 60430.