زانیاری گەڕاوەFeed back
چییە؟ Feed
back
دەستەواژەیەكە لە بواری جیاوازدا
تاوتوێ دەكرێت وەك: زانستی دەروونناسی، زانستە كۆمەڵایەتێكان، پەروەردە، كیمیا،
فیزیاو زانستەكانی پەیوەندیكردنو ...هتد.
Feed back لە بواری پەروەردەو بوارەكانی دیكەدا لە پێداویستێكانی كاری چاودێری، زاڵبوونو ڕاستكردنەوەیە، پێداویستیەكە بەشێوەیەكی بەردەوام یارمەتی پێشخستنو هاندانی كەسەكان دەدات بۆ فێربوونو ڕاستكردنەوەی هەڵەكانیان.
زانیاری گەڕاوە یارمەتی كەسەكان دەدات بۆ فێربوون لە ماوەیەكی كەمدا ئەگەر ڕێگایەكی نموونەیی وزانیاری پێویست هەبێت، هەندێجار ئاماژەیەكە بە سەر، زەردەخەنەیەكە بە لێو یان بەرهەڵستییەكە لەسەر كارێكی دیاریكراو. Feed back
Back Feed چەند واتاو پێناسەیەك لە خۆدەگرێت كە بەگوێرەی جێگاو بەكاربردنی دەگۆڕێت، بۆنموونە لە بواری پەروەردەدا شێوەیەكە بە شێوەكانی ڕاستكردنەوەی ڕەفتاری كەسەكانو ڕێنمایكردنو ئاراستەكردنیان بە شێوەیەكی خێرا. بە دەستێوەڕدانی مامۆستا گوزارشتی بۆ دەكرێت، كاتێك وەڵامێكی لە فێرخوازەوە پێدەگات، واتە بریتییە لە هەوڵی ڕاستكردنەوە لەسەر بنەمای ڕوونكردنەوەو دنیابینین، جا ئەگەر روونكردنەوەو دنیابینینەكە لەلایەن قوتابی یان مامۆستا، یاخود كەسێك بێت كە پیادەی back Feed بكات بە شێوەیەكی گشتی.
لە تەك جیاوازی هۆكارەكانیدا Feed back بریتییە لە كۆمەڵێك زانیاری كە لە توانادایە بگەیەنرێت بە فێرخواز یان كەسێك كە ڕاهێنانی پێكرابێت، ئامانجی زانیارێكان ڕاستكردنەوەی كار بەجێهێنانە كە لە لێهاتووی ئەو كەسەدا ببینرێت، دەستەواژەكە فراوانتربوو كاتێك چەند پێناسەیەكی بۆكرا:
1. بە هیوای پارێزگتریكردن لە INPUT چوونە ناوەوە" مەبەست جێگیركردنی زانیاریو كەرەستە سەرەتاییەكانە لە بواری قێربووندا" یەك بە دوای یەكتر هۆكارێكی گرنگە لە ڕاستكردنەوەی كاری فێربووندا
2. بریتییە لە زانینی ئەنجامەكان و ڕاستكردنەوەیان، پاشان سوود لێوەرگرتنیان لە ڕێگای ئەو زانیاریانەوە دەدرێت بە فێرخواز كە دەرئەنجامی ڕەفتارەكانێتی.
3. بریتییە لە هەستی جیاواز كە مرۆڤدا دەردەكەوێت، وەك هەستكردن بە هێزێكی دیاریكراو لە جەستەدا بەنموونە دەست لێدان یان تێبینی توانایەكی دیاریكراو.
4. بریتییە لە هەر زانیاریەك كە دەگەڕێتەوە بۆ چاوگەكەی، ڕەفتاری تاك ڕێكدەخات، Feed back ئاماژەیەكە بۆ ئەنجامی ڕەفتاری كەسەكە جا بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ بێت یان نا ڕاستەخۆ، بەشێوەیەك كاریگەری زانین (معرفە) لە ڕەفتاری كەسەكەدا ڕەنگبداتەوە.
5. Feed back بریتییە لە كۆمەڵێك زانیاری گەڕاوە، زارەكی بێت یان نوسراو، بوارێك بۆ نێرەر (ئەوكەسەی زانیارێكە دەنێرێت)، دەڕەخسێنێت كە بزانێت پەیامەكەی (رسالە) گەیشتووە، دواتر وەرگر(مستقبل) چۆن لە پەیامەكە دەگات.
گەشەكردنی دەستەواژەی Feed back :
گەشەكردنی Feed back وەك دەستەواژە دەگەڕێتەوە بۆ نیوەی دووەمی سەدەی بیست، لە سەر دەستی چەندین زانای دەروونزان و پەروەردەكار دەركەوت، یەكەم كەس ئەو چەمكەی بەكارهێنا ( نوبرت واینر) بوو لە ساڵی 1948، سەرەتا چەختی دەكردەوە سەر زانینی كارێكو دڵنیابوون لە ئەنجامەكەی لە بواری ڕەفتارو پەروەردەدا لە كاتی وەرگرتنی زانیاریو فێربووندا. Feed back وەك چەمك یەكێك نییە لە دەستەواژەكانی دەروونزانی، بەڵكو یەكێكە لە چەمكی زانستی (سبرنیتیك)، سبرنیتیك یەكێكە لە زانستەكانی بەكارهێنانی ئامرازەكانو ئاراستە كردنیان، بەتایبەت ئامێرە ئۆتۆماتیكە ئاڵۆزەكان وەك ئامێری ژمێرەر، فرۆكەو مووشەك.
گەشەكردنی Feed back وەك دەستەواژە دەگەڕێتەوە بۆ نیوەی دووەمی سەدەی بیست، لە سەر دەستی چەندین زانای دەروونزان و پەروەردەكار دەركەوت، یەكەم كەس ئەو چەمكەی بەكارهێنا ( نوبرت واینر) بوو لە ساڵی 1948، سەرەتا چەختی دەكردەوە سەر زانینی كارێكو دڵنیابوون لە ئەنجامەكەی لە بواری ڕەفتارو پەروەردەدا لە كاتی وەرگرتنی زانیاریو فێربووندا. Feed back وەك چەمك یەكێك نییە لە دەستەواژەكانی دەروونزانی، بەڵكو یەكێكە لە چەمكی زانستی (سبرنیتیك)، سبرنیتیك یەكێكە لە زانستەكانی بەكارهێنانی ئامرازەكانو ئاراستە كردنیان، بەتایبەت ئامێرە ئۆتۆماتیكە ئاڵۆزەكان وەك ئامێری ژمێرەر، فرۆكەو مووشەك.
گرنگی Feed back:
گرنگی زانیاری گەڕاوە دەردەكەوێت لە:
Feed back پەیوەندی بەهێزی لە تەك بابەتەكانی فێربوون، گونجاندنو پەیوەندیكردندا هەیە، بەشێوەیەكی گشتی Feed back بە نهێنی ژیانو ڕێكخستنی ئەوبوارانە دەژمێردرێت، فێرخواز ڕادەهێنێت كە ڕاستكردنەوەی پێویست بكات لە پەیامەكەدا بۆ وەڵامدانەوە، بە هۆی زانیاری گەڕاوەوە وەڵامەكە باشتردەبێت، چونكی چەمكە ناڕۆشنەكان ڕووندەكاتەوە، فێرخوازیش زیاتر باوەڕی بە وەڵامەكەی دەبێت، هەروەها فێركەر لە ڕێگای Feed back تێدەگات كە شێوازی فێركردنەكەی كاریكەرو قوڵە، بەم شێوازەش فێركەر ئاگاداری ڕێووشوێنی فێربوون دەبێت.
َ Feed back بۆ هەریەك لە فێركەرو فێرخواز بوارێك دەڕەخسێنێت كە ڕەفتاریان لە تەك یەكتریدا بگونجێن، ئەوكات لە بەدیهێنانی ئامانجە چاوەڕوانكراوەكاندا كارلێك لە نێوانیانیاندا گونجاوتردەبێت.
جۆرەكانی Feed back:
Feed back ی بێلایەن: بریتییە لە زانیاری گەڕاوەی خراپ كە بە باش یان خراپ بڕیار بەسەر كاری كەسەكانەوە نادات، بەڵكو بۆ باشتر تەواوكردنی ئیشەكان پێشنیار دەخاتە بەر چاو.
Feed back ی ئەرێنی: ئەو جۆرەیە لە زانیاری گەڕاوە كە پاڵپشتی Feed back ی بێلایەن دەكات، وەكئەوەی فێركەر بە فێرخواز دەڵێت: بەردەوام بە لە تەواوكردنە ئیشەكانت.
Feed back نەرێنی: لەم ڕێگایەوە جەخندەكرێتەوە كە تەواوكردنی كاری ئێستا كە بە گوێرەی پێویست نییە، پێویستە ئەم شێوازە بگۆڕێت و چاكبكرێت وەك ئەو Feed backی لە ڕێگای سۆسە (حدس) یان نووسراوە دەبێت وەك نووسینی مەقالەیەك یان ئیستمارەیەك.
Feed back لە بواری كارگێڕیدا بریتییە سێ بەش:
1. Input بریتییە لە هەموو كەرەستەیەكی سەرەتایی كە دەچێتە ناو
ڕێكخراوەكەوە، بە نموونە كەرەستەیی سەرەتایی بوارە جیاوازەكانی پیشەسازی، یان ئەو
زانیارو كەسانەی كە سەرەتا ڕێكخراوێك بەكاریان دەهێنێت، یان ئەو كەرەستە
سەرەتاییانەی كە لە بواری دروستكردنی خۆراكدا بەكاردەهێنرێن، بە نموونە ئارد، ئاو
،خوێو هەویرترش كەرەستەیی سەرەتایین بۆ دروستكردنی نان.
2. Process : بریتییە لە هەموو ئەو هەڵشێلانو گۆڕانكاریانەی بەسەر ئەو كەرەستە خاوانەدا دەهێنرێن، بە نموونە ڕاهێنانی دامەزراوەكان(موڤفین) لە بوارێكی دیاریكراودا، تێكڵاوكردنی كەرەستەكانی نان دروستكردنو هەڵشێلانیان و ...هتد.
3. Output: بریتییە لە قۆناغی كۆتایی كە كەرەستە سەرەتایەكان وەك بەرهەم و یەكەی تەواو لە ژینگەی دەرەكیدا دەردەكەون تا دواتر لە ژینگەی تایبەتیاندا سوود بە كاربەرەكانیان بگەیەنن، بە نموونە نان پاش برژادنو تەواوكردنی وەك پێداویستیەك دەكەوێتە بەر دەستی بەكاربەرانی، پێگەیاندنی كادرێكی شارەزا ( لە ڕێكخراوێكی تایبەت یان حكومیدا) لە بوارێكی دیاریكراودا بە نموونە بواری كارگێڕی یان ڕٍاگەیاندن.
بەرێزەوە وەرگیراوە لە وەهاب حەسیب
0 comments:
Post a Comment