• نوێترین بابەت

    Jun 25, 2018

    پێداویستییەکانی جێگۆڕکێی کار و مەترسیەکانی چین ؟

    پێداویستییەکانی جێگۆڕکێی کار
    جێگۆڕکیی کار ڕەنگە ڕووبەڕووی سەرنەکەوتن ببێتەوە گەر ئەم هۆکارە سەرەکییانە دەستەبەر نەکرێن:
    -1سیستمێک کە جێگەی بیرۆکەی تازەی تێدا ببێتەوە : ڕەنگە دەزگاکە سوود لەو بیرۆکە نوێیانە نەبینێت کەلەڕێگەی جێگۆڕکیی کارەوە دێنەکایە ، گەر خودی دەزگاکە داخراو بێت بەڕووی بیری تازەو ڕێگا نەدات بە پیادەکردنی بیرۆکەی نائاسایی.

    -2پشتگیریکردنی دەزگاکە لە پێویستی جێگۆڕکیی کار، ئەوەش لەو ڕێگەیەوە کە پشتگیری لەوکەسە بکرێت کە جێگۆڕکیی پێدەکرێت تا جێ پێی خۆی قایم دەکات هەروەها ڕێگە بدات بە بەڕاهێنان لە پیناوی دەستەبەرکردنی شارەزایی نوێ.

    -3سیستمێکی کار کە ڕێگا بەشاردنەوەی زانیارییەکان نەدات: پێویستە سەرجەم  ڕێنماییە تایبەتەکان و  ستنداردەکان و کەتەلۆگ و مانواڵی ئیشپێکردن لەبەردەستی هەمواندا بێت.

    -4سیستمێکی کار کە پاداشتی فەرمانبەری هاوکار بکات ، بەپێچەوانەوە ڕەنگە کەسانێک هەبن کە ئەمەبەکاربهێنن بۆ دواخستنی کاروبار.

     -5ڕەچاوکردنی نەگواستنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندان لەیەککاتدا تا نەبێتە هۆی لەبەریەکهەڵوەشاندنی ئەو بەشە.


    مەترسییەکانی جێگۆڕکیی کار
    جێگۆڕکیی کار هەندێ مەترسی هەیە کەپێەیستە لەبەرچاوبگیرێت و بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکەیت وەک:
    -1کەمی شارەزایی بەهۆی نەمانەوەی زۆرەوە لەیەک جێگا.

    -2پابەندنەبوونی کارمەند بە بەرژەوەندییەکانی شوێنی کارەکەیەوە یان کەمی ماوەی کارکردنی لە شوێنێکدا کە ئەم ماوە کەمییە ڕیگە بەئەنجامگەیاندنی پرۆژەی درێژ نادات، هەربۆیە پێویستە کاتی گونجاو هەڵبژێردرێت بەشێوەیەک کە تەبابێت لەگەڵ سروشتی شوێنی کارەکە ، بۆ نمونە ڕەنگە چەند ڕۆژێک بێت بۆ ئەو کرێکارانەی کاری دەستی دەکەن لەکاتێکدا ڕەنگە بۆ بەڕێوەبەر بچوکەکان بگاتە ماوەی دووساڵێک.

    -2سوودمەندبوونی هەندێک بەڕێوەبەر لە سەرکەوتنی کەسانی دی و زەرەرمەندبوونی هەندێکیان بەهۆی کێشەکانی ئەوانەی پێش خۆیان ، هەربۆیە کارگێڕی دەبێت ئاگاداربێت لەهەموو ئەوانە تا بتوانێت هۆکاری سەرکەوتوویی دووەمیان لە سەرنەکەوتوویی یەکەمیان جیابکاتەوەو بزانێت بۆ ئەمە ڕوویداوە.

    -3لەبیرکردنی بیرۆکە سەرەکیەکەی جێگۆڕکیی کار و گۆڕینی بە شتێکی تر کە تەنها بریتی بێت لە پاداشتکردنی هەندێک و دوورخستنەوەی هەندێکی تر.
    -4لە کۆتاییدا دەڵێین جێگۆڕکیی کار سوودێکی زۆری هەیە ، ڕەنگە بەرهەمەکانی بەماوەیەکی کورت دەرکەون ، کردارێکیشە نە پێویستی بە تەکنۆلۆژیایە نە دەزگای گەورە بۆ ئەنجامدانی، زۆربەی کاتەکانیش جێگۆڕکیی کار لەهەمان جێگادا ئەنجامدەدرێت هەر بۆیە پێویستی بە گۆڕینی ناونیشان و پلەی کار نییە ، گەر سەرنج بدەین دەبینین کرێکار لە بازاری کاردا ماوە نا ماوەیەک جۆری کارەکەی دەگۆڕێت بێئەوەی بە ڕەسمی شوێنەکەی بگوازرێتەوە ، ئێمە پێویستمان بە پیادەکردنی ئەم شێوازە هەیە لە چێشتخانە بچوکەکانمان و دوکانی بەقاڵییەکانمان هەوەها لە کۆمەڵە خێرخوازییەکان و کۆمپانیا پیشەسازییەکانیش.
    گەرتۆش ئەزمونێکت هەیە سەبارەت بە جێگۆڕکیی کار پێمانی بناسێنە ، گەرنا ئەوا دەتوانیت سەرەتا پیادەی بکەیت و پاشان بە ئێمەی بگەیەنیت.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک

    1 comments:

    1. پێداویستی و مەترسیەکانی جێگۆڕکێی کار کێ نوسیویەتی لە لایەن کێ بووە

      ReplyDelete

    Item Reviewed: پێداویستییەکانی جێگۆڕکێی کار و مەترسیەکانی چین ؟ Rating: 5 Reviewed By: Unknown
    Scroll to Top